زیاتر له ده ساڵه كورد له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌لایه‌كدا بخات، به‌ڵام به‌ری ئه‌و هه‌وڵانه‌یان نه‌چنییه‌وه هه‌تا داعش قه‌یرانێكی ئه‌منی خولقاندوو كوردیش كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ی گرته ده‌ست كه به‌به‌شێك لهخاكهی خۆی ده‌زانێت، به‌م هۆیه‌وه گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت هه‌نگاوێكی گرنگی هه‌ڵهێنا.
گرتنه ده‌ستی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزه كوردییاكانهوه هه‌رچه‌نده وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام بێگومان خاڵی نییه له‌سه‌رئێشه، چونكه به‌م هۆیه‌وه كورد ته‌واو نزیك ده‌بێته‌وه له‌سنوری گروپه توندڕه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ش به‌شكستی داعش كۆتایی بێت، ئه‌وا حكومه‌تی ناوه‌ند داوای ئه‌و ناوچانه ده‌كاته‌وه.
كۆنترۆڵكردنی ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غدا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، بۆ به‌شێك له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه مایه‌ی پێشوازییه‌كی مه‌زن بوو، چونكه ئه‌وان چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌سایه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه ئارامی‌و ئاسایشیان بۆ دابین بكرێت‌و زۆر له‌وه باشتره بكه‌ونه ژێر فه‌رمانڕه‌وایی داعشه‌وه.
ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌ن دوو جۆرن، به‌شێكیان ئه‌وانه‌ن كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یان كورد‌و ئێزدی‌و ئه‌و كهمایهتیانهن كه له‌كورده‌وه نزیكن، هاوشێوه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نهینهواو خانه‌قین‌و به‌عشیقه‌و شه‌نگال، به‌شی دووه‌میان ئه‌و ناوچانه‌ن كه دانیشتوانه‌كه‌ی لهعهرهبیو سوننه‌و شیعه‌و توركماننو پێیان خۆش نییه كورد به‌ڕێوه‌یان ببات، هاوشێوه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و خورماتوو.
هه‌ر بۆ نموونه سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا كه ده‌كه‌ونه خۆرئاوای خانه‌قینه‌وه دانیشتوانه‌كه‌یان هه‌مه چه‌شنه، شه‌ڕی كورد لێره بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵبكاتو پێیان وایه ئه‌و دوو شاره به‌شێكن لهخانهقینو ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌ستی كورد، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه، چونكه له‌و دوو شارۆچكه‌یه رێژه‌ی كورد دابه‌زیوه بۆ 20%و پێشمه‌رگه‌ش توانایه‌كی به‌هێزی تیایاندا نییه‌و خه‌ڵكه عهرهبو توركمانهكه پێیان خۆشه سوپای عێراقی له‌وێ باڵاده‌ست بێت.
له‌جه‌له‌ولا هۆزه عه‌ره‌به‌كان باڵادهستنو له‌رابردوودا ئه‌م هۆزانه له‌پاڵ رژێمی سه‌دام حسێن شه‌ڕی كوردیان ده‌كرد، ئێستاش چوونه‌ته پاڵ داعش، بۆیه گرتنه ده‌ستی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن كورده‌وه ئاسان نابێت.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی بهدانیشتوانه توركمانه‌كه‌ی خورماتوو كه‌ركوك‌و ته‌له‌عفه‌ره‌وه هه‌یه، مه‌سه‌له‌كه بۆ ئه‌وان جیاوازه، هه‌ندێ له‌توركمانه‌كان پێشوازی له‌هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی له‌ده‌ست داعش ده‌یانپارێزن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی متمانه‌وه ترسیان له‌لایه‌نی كوردیش هه‌یه.
كورده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێن توركمان دژی هه‌موو هه‌نگاوێكی كورده، توركمانه‌كانیش ده‌ڵێن كورد كه بووه فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه ئه‌وان وه‌ده‌ر دهنێتو ده‌یانكاته هاوڵاتی پله‌دوو.
به‌م دوواییه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری توركمان له‌خورماتوو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند ئه‌وان به‌گرنگییه‌وه له‌و پارێزگارییه ده‌ڕوانن كه كورد بۆی دابین كردوون، به‌ڵام هیانهوێت هاوسه‌نگی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان ههبێتو ئه‌فسه‌ره توركمانه‌كانی ناو سوپا‌و ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌بێت به‌شداربن له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئاسایشی شاره‌كه.
ئه‌رشه‌د ساڵحی كه یه‌كێكه لهسیاسهتمهداره توركمانه دیاره‌كان له‌كه‌ركوك داوایكردووه هێزێكی هاوبه‌ش بۆ پارێزگاری له‌كه‌ركوك پێكبهێنرێت‌و هه‌موو شتێك به‌ده‌ست كورده‌وه نه‌بێت.
توركمانه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدییه‌ش زۆربه‌یان شیعه‌ن‌و نزیكن له‌حیزبه‌كه‌ی مالیكییه‌وه‌و له‌ناوچه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌سه‌ڵاتیان دراوه‌تێ، بۆیه نه ئه‌وان ئاماده‌ن ده‌ست له‌و ده‌سه‌ڵاته ههڵبگرنو نه حكومه‌تی ناوندیش به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جێگه‌یه ده‌بێت.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی بهشهنگالو ده‌وروبه‌رییه‌وه هه‌یه له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه زۆربه‌یان ئێزدینو خۆیان به‌كورد ده‌زانن، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنیشدا ده‌نگ به‌هێزه كوردییه‌كان ده‌ده‌ن، بۆیه به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ناوچانه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه كارێكی قورس نییه.
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌یه‌كی جوگرافییه، چونكه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه داعش ده‌وره‌ی داوه، لهخوارووهوه بێجی‌و له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه موسڵ‌و لهخۆرئاواشهوه سوریا كه هاتوچۆی داعش له‌سه‌ر سنورهدهی ئاسانه.
ره‌بیعه‌ی هاوسنوری شه‌نگال جاران له‌لای سوپای عێراقییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، به‌ڵام پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه ئێستا كه‌تووه‌ته ده‌ستی پێشمه‌گه‌ر، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسنوری سوریایه‌و هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌نگال بهدهۆكهوه ده‌به‌ستێته‌وه.
هه‌رچه‌نده چه‌ند رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌م به‌ره‌یه روویداوه، به‌ڵام میدیا كوردییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داعش په‌یوه‌ندیكردووه بهپێشمهرگهوهو داوای ئاگربڕی لێكردوون.
ئێستا بارودۆخه له‌و ناوچانه ئارامه كه به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تاكه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌ی نێوان ههرێمو به‌غدایه؟ ره‌نگه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش ئاسان نه‌بێت، ناشكرێت له‌ژێر رۆشنایی ئه‌مه‌دا كورد به‌براوه هه‌ژمار بكرێت.
حاڵی حازر له‌ترسی داعش‌و بێده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند، هاوڵاتیانی نا كوردی ناوچه‌كه ئاماده‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه قبوڵ بكه‌ن، به‌ڵام نازانرێت تا كه‌ی وه‌ها بێده‌نگ ده‌بن.
پێشتر هه‌ریه‌ك لهجهبار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایانگه‌یاندبوو پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ناكشێته‌وه كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون.
له‌هه‌موو بارێكدا ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان بیانه‌وێت تا سه‌ر له‌ناوچه قه‌ڵه‌مڕه‌وه نوێیه‌كه‌یان بمێننه‌وه، ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن بێ متانهیی له‌لای خه‌ڵكه‌كه بڕه‌وێننه‌وه‌و ئاماده‌بن ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر دابه‌ش بكه‌ن.
بێگومان ئه‌گه‌ر كێشه سیاسییه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌نگاوه‌كانی تر ئاسانن، چونكه كورد‌و عهرهبو توركمان له‌خورماتوو دیاله‌و نه‌ینه‌وا ئاسووده‌ن پێكه‌وه‌و ژن‌و ژنخوازی له‌نێوانیاندا هه‌یه، ته‌نها مه‌سه‌له سیاسییه‌كه‌یه كه گرفتی له‌نێوانیاندا دروست كردووه.
ده‌بێت كورد به‌باشی خۆی ئاماده‌بكات بۆ بڕیاره‌كانی به‌غداو بزانێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دراوسێ توندڕه‌وه‌كانی ده‌كات، چونكه هیچ شتێك به‌ته‌واوی روون نه‌بووه‌ته‌وه‌و هێشتا زووه كورد ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێڕێت‌و ده‌بێت به‌وریاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو مامه‌ڵه بكات.