راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پاش كوژرانی‌ بدێوی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ عێراق له‌خۆیان ده‌ترسن

مه‌حمود ئەلمەفره‌جی‌
كوژرانی‌ رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د بدێوی‌ به‌ده‌ستی‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ گاردی‌ كۆماری‌ جارێكی‌ تر باس‌و خواسی‌ كوژرانی‌…
27.03.2014  |  به‌غدا

گێڕانه‌وه‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كان گۆشه‌ی‌ جیاوازی‌ چیرۆكه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ روو، به‌ڵام هه‌مویان خه‌تاكه‌ی‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی‌ له‌فه‌وجی‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ سه‌ره‌ك كۆمار له‌ناوچه‌ی‌ جادرییه‌ كارده‌كات، رووداوه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی‌ قوڵبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ له‌بونی‌ هێزێكی‌ كوردی‌ له‌به‌غدا به‌تایبه‌تی‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ هێور بووه‌وه‌.

به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ رێكخراوی‌ په‌یامنێرانی‌ بێسنور كه‌ ئه‌مساڵ‌ بڵاوكرایه‌وه‌، عێراق له‌نێو 180 وڵاتی‌ جیهاندا له‌پله‌ی‌ 153دایه‌ له‌رووی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕینه‌وه‌، راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ عێراق گیرۆده‌بوون‌و به‌بیانووی‌ رێوشوێنی‌ ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستیان به‌زانیاری‌ ناگات‌و ئازادی‌ پێویستیان نییه‌.

به‌به‌راورد به‌ساڵی‌ پێشووتر عێراق دوو پله‌ چووه‌ خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و رێگریانه‌ی‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان دروست ده‌كرێت له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وام بۆسه‌ر گیانیان به‌جۆرێك ته‌نها له‌ساڵی‌ 2013 ژماره‌ی‌ رۆژنامه‌نووسه‌ كورژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ یانزه‌ رۆژنامه‌نووس.

هه‌ر پاش رووداوه‌كه‌ مالیكی‌ سه‌ره‌ك وه‌زیران چووه‌ جێی‌ كوشتنی‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌، لێدوانه‌كانی‌ له‌وێ‌ هه‌ڵوێستی‌ جیاوازیان له‌سه‌ر بوو، به‌شێك به‌پشتیوانیان ده‌زانی‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان به‌شێكی‌ تر به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ تێیان ده‌ڕوانی‌ به‌تایبه‌تی‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ مالیكی‌ پێشتر رۆژنامه‌نووس كوژراوه‌و ئه‌ویش بێده‌نگ بووه‌.

دوای‌ رووداوه‌كه‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ عێراقی‌ داوایان كرد یاسای‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان كارا بكرێت‌و یاسای‌ سزادانی‌ عێراقیش هه‌موار بكرێته‌وه‌ كه‌ له‌رێیه‌وه‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ پێی‌ دادگایی‌ ده‌كرێت.

غه‌یاس عه‌بدولحه‌میدی‌ رۆژنامه‌نووس له‌مڕووه‌وه‌ ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی‌ هه‌مانه‌ ئازادییه‌كی‌ ده‌مامكداره‌، عێراقییه‌كان هێشتا له‌ده‌سته‌واژه‌ی‌ ئازادی‌ تێنه‌گه‌یشتوون، ئه‌وه‌ی‌ ده‌یبینین ناونراوه‌ ئازادیی كه‌ له‌ژێر ته‌مومژی‌ دیموكراسیدایه‌، ئه‌گه‌ر ئازادی‌‌و دیموكراسی‌ راسته‌قینه‌ هه‌بوایه‌ كه‌س بیری‌ له‌ده‌ستدرێژی‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌".

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ ئیبراهیم ساڵحی‌ رۆژنامه‌نووس به‌"نیقاش"ی‌ وت "ناكرێ‌ بڵێین له‌عێراقدا ئازادی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌كوژرانی‌ محه‌مه‌د شمه‌رییه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ روونده‌بێته‌وه‌ كه‌ تاكی‌ عێراقی‌‌و به‌تایبه‌تی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هیچ شتێك له‌باره‌ی‌ رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسه‌وه‌ نازانن، ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌یكه‌ن گوێنه‌دانه‌ به‌كاری‌ رۆژنامه‌نووس".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا كاتێك هاتنه‌ عێراقه‌وه‌ رێزی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ عێراقیان نه‌گرت‌و پێگه‌ی‌ خۆیان نه‌دانێ‌‌و چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكیشیان كوشت، ئه‌مه‌ش بۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان مایه‌وه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا رۆشنبیرییان بۆ كاری‌ رۆژنامه‌نووسی‌ نییه‌و نازانن باش مامه‌ڵه‌ بكه‌ن".

هه‌ر له‌مڕووه‌وه‌ مسته‌فا سه‌عدونی‌ راگه‌یاندكار ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئازادی‌ وه‌ك خۆی‌ له‌عێراقدا جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌‌و چه‌ندین هێڵی‌ سوور داندراوه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "خاڵی‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌نێوان ده‌سه‌ڵات‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ په‌لاماردانی‌ رۆژنامه‌نووسان، كوژرانی‌ بدێویش دۆسێیه‌كی‌ مرۆییه‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌دادگاوه‌ هه‌یه‌، نابێت سیاسه‌تی‌ تێكه‌ڵ‌ بكرێت".

مسته‌فا ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێكخراوی‌ په‌یامنێرانی‌ بێسنوورو روانگه‌ی‌ ئازادییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌‌و سه‌رۆكی‌ دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌به‌غداو دادوه‌ری‌ دادگای‌ دۆسێكانی‌ بڵاوكردنه‌وه‌و راگه‌یاندن كردووه‌و دوودڵی‌ خۆیان راگه‌یاندووه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ له‌عێراقدا ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

په‌یامنێرانی‌ بێسنوور به‌روونی‌ ئه‌وه‌ی‌ باسكردووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ خراپی‌ باری‌ ئه‌منی‌، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ تر بریتییه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بۆچوون به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌نووس رووبه‌رووی‌ دادگا ببێته‌وه‌، له‌وه‌شدا نموونه‌ی‌ رۆژنامه‌نووس سه‌رمه‌د تائی‌ هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بۆچوون‌و زانیاری‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌رچووه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌ته‌ له‌پاش رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌