راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پاڵێوراوه‌كان گره‌و له‌سه‌ر ده‌نگی‌ خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌كه‌ ده‌كه‌ن

ئیبراهیم ئەلجبوری
چه‌ند رۆژێكه‌ پاڵێوراوی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌ربه‌لا سه‌ریان كردووه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان، ئه‌و…
13.02.2014  |  كه‌ربه‌لا

زۆرێك له‌و پاڵێوراوان ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان‌و بێتاپۆكان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌، رۆژانێك نه‌ك هه‌ر روویان تێنه‌ده‌كرن، بگره‌ به‌ڕوونی‌ دژی‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خانووه‌ بێتاپۆیانه‌ بوون، پێده‌چێت خه‌ڵكی‌ ئه‌و ناوچانه‌ش به‌روونی‌ له‌م "یاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌" تێگه‌یشتبن.

باوكی‌ سامی‌ كه‌ دانیشتوی‌ یه‌كێك له‌ناوچه‌ بێتاپۆكانی‌ كه‌ربه‌لایه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پاڵێوراوان روویان تێده‌كه‌ن‌و به‌ڵێنی بڕینه‌وه‌ی‌ موچه‌و تاپۆكردنی‌ خانووه‌كانیان پێده‌ده‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگیان پێبده‌ن، به‌ڵام هه‌ر كه‌ هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو نابینرێنه‌وه‌.

باوكی‌ سامی‌ ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه‌ جاری‌ پێشوو چه‌ند پاڵێوراوێك ده‌ست‌و دیارییه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ته‌نها بریتی‌ بووه‌ له‌كیلۆیه‌ك برنج‌و قتوییه‌ك دۆشاو.

خه‌دیجه‌ شمه‌ری‌ یه‌كێكه‌ له‌و ژنانه‌ی‌ له‌ناوچه‌ی‌ ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ هه‌ڵهاتووه‌و رووی‌ له‌كه‌ربه‌لا كردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات یه‌كێك له‌پاڵێوراوه‌كان به‌ڵێنی‌ پێداون ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌ربچێت ئه‌و جێگه‌یه‌ له‌نزیك ماڵه‌كه‌یان تێكبدات كه‌ بووه‌ته‌ شوێنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆڵ‌‌و خاشاك، ئه‌وانیش ده‌نگیان به‌پاڵێوراوه‌كه‌ داوه‌، به‌ڵام ده‌رنه‌چووه‌، ئیتر له‌و كاته‌وه‌ كه‌س نه‌هاتووه‌ته‌وه‌ به‌لایاندا.

مامۆستا محه‌مه‌د حه‌سناوی‌ كه‌ دانیشتوی‌ گه‌ره‌كی‌ نه‌سره‌ له‌باشووری‌ كه‌ربه‌لا ئه‌وه‌ی‌ به‌"نیقاش" راگه‌یاند به‌رده‌وام پاڵێوراوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان‌و په‌رله‌مان پشت به‌خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌كه‌ ده‌به‌ستن‌و ده‌یانه‌وێت هه‌ڵیانبخه‌ڵه‌تێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌ڵێنێكدا ده‌نگیان پێبده‌ن، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت ده‌زانن به‌ئاسانی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌یان ده‌ست ناكه‌وێت.

یاسر حه‌یده‌ر ده‌رچوویه‌كی‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكییه‌‌و ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ به‌شوێن ده‌ستكه‌وتنی‌ كاردا وێڵه‌، ئه‌و ئه‌زموونی‌ خۆی‌ باس ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، پاڵێوراوه‌كان نوسینگه‌ی‌ تایبه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ هاوڵاتیان، خۆیشی‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی‌ چه‌ند جارێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی‌ نه‌بووه‌.

ئێستا كه‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق نزیكبووته‌وه‌ له‌كۆتایی‌ مانگی‌ نیسان، پاڵیوراوه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر باری‌ جاران‌و هه‌ر به‌ڵێن به‌هاوڵاتیانی‌ هه‌ژارو خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ بێتاپۆكان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وایكردووه‌ هه‌ندێك داوا بكه‌ن رێ‌ به‌پاڵێوراوه‌كان نه‌درێت "به‌ڵێنی‌ بێبنه‌ما بده‌نه‌ هاوڵاتیان".

ئه‌حمه‌د عه‌قیلی‌ راگه‌یاندكار داوا له‌سه‌رۆكی‌ عه‌شیره‌ت‌و پیاوانی‌ ئاینی‌ ده‌كات كه‌سایه‌تی‌ خۆیان به‌كاربهێنن‌و هاوڵاتیان هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ رێ به‌پاڵێوراوه‌كان نه‌ده‌ن به‌دڵی‌ خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.

له‌مه‌دا كه‌سێكی‌ وه‌ك عامر ئه‌سه‌دی‌ پارێزه‌ر هاوڕایه‌تی‌‌و داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ رێكخستنی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ پاڵێوراوه‌كان‌و سزادانی‌ ئه‌وانه‌ی‌ سه‌رپێچی‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌سه‌دی‌ داوا له‌راگه‌یاندنه‌كانیش ده‌كات رۆڵیان هه‌بێت له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌، به‌وه‌ی‌ له‌ده‌وری‌ پاڵێوراوه‌كان كۆنه‌بنه‌وه‌و بڕوا به‌و به‌ڵێنانه‌یان نه‌كه‌ن كه‌ ته‌نها كاتی‌ بانگه‌شه‌ له‌بیریانه‌.