موئه‌یه‌د ته‌یب له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی "نیقاش"دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی سیاسی‌و ئابوری دهكاتو هه‌ڵوێستی كوتله‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر جموجۆڵه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌خاته روو، ئه‌مه‌ش ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه:
نیقاش: هۆكاری كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم چین؟
موئه‌یه‌د ته‌یب: ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ شیعه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی هاوشێوه‌ی ئێران دروست بكه‌ن، هه‌روها له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه ناڕێكین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا خه‌ون به‌ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی هاوشێوه‌ی عێراقی رابردووه‌وه ده‌بینن، ئێمه هه‌ردوو تێڕوانینه‌كه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای ده‌وڵه‌تێك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی‌و دیموكراتی، ئه‌مه‌ش ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێره.
نیقاش: دیارترین ئه‌و كێشانه چین كه به‌هۆی ئه‌و دوو تێڕوانینه‌وه دروست بوون؟
موئه‌یه‌د ته‌یب: كێشه‌كان زۆرن، وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ نه‌توانراوه سنورێكی جوگرافی جێگیر بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماده‌ی (140)ی ده‌ستور هه‌یه، كه شێوازی كێشانی سنوری جوگرافی هه‌رێمی دیاریكردووه، به‌ڵام هێشتا به‌نده‌كانی ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ نه‌كراون، ئه‌مه جگه له‌كێشه‌ی بودجه كه به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت كه‌می بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی پێشمه‌رگه‌و نهوتو گاز.
نیقاش: چه‌ند هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گرێدانی كۆنگره‌ی نیشتیمانی كه به‌شی هه‌ره زۆری هێزه سیاسییه‌كانی عێراق تیایدا به‌شداربن، پێت وایه ئه‌م كۆنگره‌یه كۆتایی به‌ناكۆكی نێوان هێزه‌كان ده‌هێنێت؟
موئه‌یه‌د ته‌یب: ئێمه بڕوامان به‌وه‌یه كه گفتوگۆ باشترین رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانه، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه له‌گه‌ڵ گرێدانی كۆنگره‌ی نیشتیمانیداین، چونكه به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێكهتننامهیه حكومه‌ت پێكهێنراوه، ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه ته‌نها بۆ دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو رۆڵی راسته‌قینه‌ی حكومه‌تی ده‌رخست، داوایكرد هه‌ندێ یاسای گرنگ له‌سه‌ر بنه‌مای سازان ده‌ربكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و به‌ندانه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراون.
نیقاش: پێت وایه ئه‌م كۆنگره‌یه به‌م نزیكانه رێكبخرێت، یان هێشتا هێزه‌كان پێویستیان به‌كاتی زیاتره؟
موئه‌یه‌د ته‌یب: ئه‌گه‌ر گرێدانی ئه‌و كۆنگره‌یه لاوازه، ئه‌گه‌ر رێكبخرێت ئه‌نجامه‌كان به‌دڵی هه‌مووان نابێت، چونكه ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی خۆیدا بهێڵێته‌وه، به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت وه‌زاره‌تی به‌رگری بدرێته عێراقییه‌و ههوڵگریش بۆ كورد بێت، به‌ڵام كوتله‌ی فه‌رمانڕه‌وا نایه‌وێت ئه‌و به‌ندانه جێبه‌جێ بكات.
نیقاش: ئه‌گه‌ر كۆنگره‌كه رێك بخرێت، ئێوه وه‌كو كورد رێگه‌چاره‌ی تایبه‌ت به‌خۆتان هه‌یه كه بیخه‌نه روو؟
موئه‌یه‌د ته‌یب: ئێمه پێشنیاری خۆمان هه‌یه كه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستورو رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كه حكومه‌تی له‌سه‌ر بنیاد نراوه‌و زۆربه‌ی هێزه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه رازین، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی ده‌وێت، به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و كۆنگهرهیه ئه‌نجامی باشی نابێت.
نیقاش: پێشتر كورد ناڕازی بووه له‌سه‌ر گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی روسی له‌لایه‌ن مالیكیه‌وه، تا چ ئاستێك ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نێوان مالیكی‌و روسیا ده‌بێته مایه‌ی قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر؟
موئه‌یه‌د ته‌یب: ئێمه ترسمان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته، ترسهكهشمان له‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ره‌نگه له‌كێشه ناوخۆییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب په‌نا بۆ ئه‌و چه‌كانه ببرێت، ئه‌وه‌ی ترسه‌كه‌ی ئێمه‌شی زیاد كردووه جوڵانی چه‌ند به‌شێكی سوپایه بۆ ناوچه‌كانی زومارو كه‌ركوك له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا بكرێت.
نیقاش: ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌كه‌ی یاسین مه‌جید كه مه‌سعود بارزانی وه‌ك مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر عێراق ناوبردبوو، تا چه‌ند رۆڵی هه‌بوو لهقوڵبوونهوهی ناكۆكییه‌كان؟
موئه‌یه‌د ته‌یب: پێمان وایه ئه‌و لێدوانه ده‌رخه‌ری تێڕوانینی شۆڤێنییه‌كان بوو كه تائێستا خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رابردوو به‌بێ ئه‌وه‌ی كورد ده‌نگی هه‌بێت لهئهنجومهنو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا، ده‌یانه‌وێت له‌رێی ئه‌م لێدوانه‌وه شۆڤێنیه‌تی نوستووی ناو شه‌قامی عه‌ره‌بی دژی كورد به‌خه‌به‌ر بهێننه‌وه.
نیقاش: هه‌ڵوێستی ئێوه چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر مالیكی بۆ جاری سێهه‌میش خۆی بۆ سه‌ره‌ك وه‌زیران هه‌ڵبژارده‌وه؟
موئه‌یه‌د ته‌یب: ئێمه هه‌موومان پابه‌ندین به‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌رده‌چێت، هیچ ماده‌یه‌كی ده‌ستوری نییه رێ له‌مالیكی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جاری سێهه‌م خۆی هه‌ڵببژێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵبژاردن خۆی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، پێشتریش ره‌وتی سه‌در سه‌رقاڵی گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه یاسایه‌ك بوون كه رێ بگرێت له‌وه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیران بۆ جاری سێهه‌م خۆی هه‌ڵببژێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه بڕیاری له‌باره‌وه نه‌درا.
نیقاش: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆسێی ئابوری، پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێلی نه‌وتی كاره‌كانی له‌باشوری عێراق كشانده‌وه‌و قه‌یرانێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند دروستكرد، ئه‌و كۆمپانیایه پلانی هه‌یه كاره‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رفراوان بكات؟
موئه‌یه‌د ته‌یب: ئه‌م كۆمپانیایه به‌پێی گرێبه‌ستی یاسایی كاردهكاتو ده‌ستوریش رێگه‌ی پێداوه له‌هه‌رێمی كوردستان كاربكات، چونكه سامان‌و داهاتی عێراق به‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌كاندا دابه‌ش دهكرێتو ئێمه لاریمان له‌و مه‌سه‌له‌یه نییه، به‌ڵام حسێن شارستانی راوێژكاری سه‌ره‌ك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك له‌رێی ئه‌وو به‌فه‌رمانی خۆی بكرێت.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌یه، پێمان وایه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌سه‌رچووه‌و ئێمه ئێستا له‌ده‌وڵه‌تی فیدرالیدا دهژینو هه‌رێمێكی ئاراممان هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تره‌وه كه هێشتا كێشه‌ی ئه‌منیان زۆره، بۆیه كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌كو ئیكسۆن مۆبیل پێی باش بووه له‌هه‌رێمی كوردستان كاربكات‌و كاره‌كانیشی فراوان بكات، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان دۆزراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و نه‌وته‌ی كه هه‌یه به (44) ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت.