راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

خۆپیشاندان ناكۆكی‌ كورد‌و عه‌ره‌بی‌ كه‌ركوك زه‌قترده‌كاته‌وه‌

قاسم خدر محەممەد
هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ماوه‌ی‌ رۆژانی‌ رابردودا، رژانه‌ ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ كه‌ركوك…
2.03.2011  |  که‌رکووک
انتشرت الآلاف من قوات البشمركة الكردية في كركوك
انتشرت الآلاف من قوات البشمركة الكردية في كركوك

به‌دیاریكراویش گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانه‌كان له‌قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ی‌ عه‌ره‌بنشینی‌ سوننه‌ (50 كم باشوری‌ رۆژئاوای‌ كه‌ركوك) ئه‌نجامدران. له‌و خۆپیشاندانه‌دا خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی‌ سه‌دام حسێن‌و ئاڵای‌ رژێمی‌ پێشوی‌ عێراقیان به‌رزكرده‌وه‌.

هه‌رچه‌ی‌ له‌ناو شاری‌ كه‌ركوكیش بو، نزیكه‌ی‌ 200 هاوڵاتی‌ له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی‌ پارێزگا كۆبونه‌وه‌‌و داوای‌ نه‌هێشتنی‌‌و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ 140ی‌ تایبه‌ت به‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیان ده‌كرد كه‌ ئاماژه‌ به‌ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئه‌و ناوچانه‌‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ پێش سیاسه‌تی‌ ته‌عریبكردنی‌ سه‌دام حسێن ده‌دات.

له‌حه‌ویجه‌دا، شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كان له‌كاتێكدا ده‌ستی‌ پێكرد كه‌ هاوڵاتیان ده‌یانویست ده‌ست به‌سه‌ر بینایه‌كی‌ قه‌زاكه‌ بگرن‌و له‌ئه‌نجامی‌ ته‌قه‌كردنی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، هاوڵاتیه‌ك كوژرا‌و 23ی‌ تریش بریندار بون.

تاكو ئێستاش به‌رپرسیارێتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ عه‌ره‌ب روننه‌بوه‌ته‌وه‌ له‌پلاندانان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ده‌زگاكانی‌ ئاسایشی‌ كه‌ركوك، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ تاكو ئێستا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ ره‌تنه‌كردوه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ ئه‌م تۆمه‌تانه‌ش كه‌ لایه‌نی‌ كورد ده‌یخاته‌ پاڵ عه‌ره‌بی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، په‌رله‌مانتارێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ ئۆپۆزسیۆن، كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بهێندرێت، وتی‌ "ئه‌مه‌ هه‌موی‌ سیناریۆی‌ حزبه‌ كوردیه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت سۆزی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌لای‌ كه‌ركوكدا رابكێشن‌و واز له‌داواكردنی‌ چاكسازی‌‌و نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان بهێنن".

له‌به‌رامبه‌ردا، هۆگر سابیر، خوێندكاری‌ زانكۆ، بارودۆخی‌ كه‌ركوكی‌ به‌مه‌ترسیدار وه‌سف كرد‌و وتی‌ "گه‌ر هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌یشتنایه‌ته‌ كه‌ركوك، ئێستا شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ نێوان عه‌ره‌ب‌و كورد هه‌ڵگیرسابو".

به‌ڵام بردنی‌ ئه‌و هێزانه‌ بۆ شاری‌ كه‌ركوك، هێنده‌ی‌ تر ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ عه‌ره‌ب‌و به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ توڕه‌ كرد‌و داوای‌ ده‌ستبه‌جێ‌ كشاندنه‌وه‌یان كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌، سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌، سه‌عده‌دین عه‌ره‌قچی‌، وتی‌ "بونی‌ ئه‌م هێزانه‌ له‌كه‌ركوكدا كارێكی‌ ناده‌ستوریه‌‌و بۆیان نییه‌ له‌سنوره‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌". رونیشیكرده‌وه‌ "مانه‌وه‌یان له‌كه‌ركوكدا (پێشمه‌رگه‌) كێشه‌‌و قه‌یرانی‌ گه‌وره‌ ده‌خوڵقێنێت".

له‌هه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ عه‌ره‌ب، بانگهێشتی‌ خۆپیشاندانێكی‌ كردبو له‌ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ رابردو له‌ژێر ناوی‌ "رۆژی‌ توڕه‌یی‌" له‌دژی‌ پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام دواتر هه‌ر هه‌مان ئه‌نجومه‌ن خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ دواخست به‌هۆی‌ ده‌رچونی‌ بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ شاره‌كه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ كورد‌و عه‌ره‌بی‌ شاره‌كه‌ش، نیقاش له‌هه‌ندێ‌ سه‌رچاوه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ زانی‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان پێشوازیان له‌هاتنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ بۆ ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی‌ یارمه‌تیدانی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ پاراستنی‌ بارودۆخ‌و سه‌قامگیری‌ شاره‌كه‌.

له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌، نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق، ئاد مێلكه‌رت، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ عێراق‌و ناوچه‌كه‌، وتی‌ پێویستی‌ سه‌رجه‌م ململانێكان چاره‌سه‌ربكرێن كه‌ له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا له‌باكوری‌ عێراقدا هه‌ن.

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ گه‌ر چاره‌سه‌ره‌ی‌ گونجاوی‌ كێشه‌‌و قه‌یرانه‌كان به‌زوترین كات نه‌دۆزرێنه‌وه‌ "ئه‌گه‌ری‌ دروستبونی‌ ململانێی‌ توندوتیژ، له‌هه‌ر ساتێكدا، له‌ئارادایه‌".