راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

هێزه‌كانی‌ ئه‌نبار له‌هه‌وڵی‌ ده‌رچوندان له‌به‌رگی‌ تایفی‌

تایبه‌ت
ئه‌گه‌رچی‌ زۆربه‌ی‌ سیاسیه‌كانی‌ ئه‌نبار كه‌ نیقاش په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌كردن ئاماده‌نه‌بون هاوپه‌یمانێتیه‌كانی‌ داهاتویان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ ئاینده‌ن…
7.09.2009  |  ئه‌نبار
Baghdad, IRAQ: Sunni Sheikh Hamid al-Hayis (C), head of the armed wing of an alliance of Sunni tribes in the western Anbar province, joins hands with Shiite clerics close to rebel cleirc Moqtada Sar, in the Baghdad Shiite-stronghold of Sadr City, 22 May 2007. The alliance, which has recently sided with US-led forces against Al-Qaeda, made a rare visit to the Shiite bastion to push national reconciliation.AFP PHOTO / WISSAM AL-OKAILI (Photo credit should read WISSAM AL-OKAILI/AFP/Getty Images)
Baghdad, IRAQ: Sunni Sheikh Hamid al-Hayis (C), head of the armed wing of an alliance of Sunni tribes in the western Anbar province, joins hands with Shiite clerics close to rebel cleirc Moqtada Sar, in the Baghdad Shiite-stronghold of Sadr City, 22 May 2007. The alliance, which has recently sided with US-led forces against Al-Qaeda, made a rare visit to the Shiite bastion to push national reconciliation.AFP PHOTO / WISSAM AL-OKAILI (Photo credit should read WISSAM AL-OKAILI/AFP/Getty Images)

ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی‌ به‌م دواییه‌ ئاشكراكران‌و هه‌ندێ‌ له‌هێزه‌كانی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار له‌خۆده‌گرێت، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌و پارێزگایه‌دا لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌عه‌ره‌بی‌ سونه‌ پێكهاتون، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ ویستی‌ هێزه‌ سونیه‌كانی‌ ده‌رخست له‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ هێز‌و حزبی تر له‌نه‌ته‌وه‌‌و تایفه‌ی‌ جیاواز، به‌تایبه‌ت شیعه‌.

یه‌كه‌مین هاوپه‌یمانێتی‌ كه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا، ئه‌وه‌ بو كه‌ به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی‌ (ئینقاز ئه‌لئه‌نبار) به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ حه‌مید هایس‌و ئیئتیلافی‌ نیشتمانی‌ عێراقی‌ ئه‌نجامدرا كه‌ ئه‌مه‌ی‌ دواییان زۆربه‌ی‌ هێزه‌ شیعیه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ له‌خۆده‌گرێت.

هایس هۆكاره‌كانی‌ چونه‌ نێو ئه‌و ئیئتیلافه‌ی‌ بۆ نیقاشی‌ رونكرده‌وه‌‌و وتی‌ "ئه‌مه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی‌ عه‌شاریگه‌ری‌‌و تایفه‌گه‌ری‌ له‌لایه‌ك‌و درێژكردنی‌ پردی‌ خۆشه‌یستیه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ عێراق له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌".

جێی‌ ئاماژه‌پێدانه‌ حه‌مید هایس به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق، له‌ كۆنگره‌ی‌ رابونی‌ سه‌حوه‌ی‌ عێراق جیابوه‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه‌ "به‌بێ‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ركرده‌كانی‌ نێو سه‌حوه‌"، هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی‌ موسته‌قلینی‌ نیشتمانی‌ سه‌ر به‌حزبی‌ ئیسلامی‌ ئه‌نجامدا كه‌ به‌كێبڕكێكه‌ری‌ ته‌قلیدی‌ هێزه‌ عه‌شایه‌ره‌كانی‌ ئه‌نبار ده‌زاندرێت.

هایس پاش دامه‌زراندنی‌ ئه‌نجومه‌نه‌ نوێیه‌كه‌ی‌، له‌هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكاندا به‌یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ شێخ حاته‌م سلێمان سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ نیشتمانی‌ بۆ (ئینقاز ئه‌لئه‌نبار) به‌شداری‌ كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی‌ ته‌نانه‌ت كورسیه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ش به‌رێته‌وه‌.

هه‌رچی‌ شێخ حاتم سلێمانیشه‌، كه‌ له‌سه‌ر هه‌مان هۆكاری‌ هایس، گۆنگره‌ی‌ رابونی‌ عێراقی‌ جێهێشت، هاوشێوه‌ به‌دوای‌ هاوپه‌یمانێتی‌ نوێدا ده‌گه‌ڕێت به‌شێوه‌یه‌ك تایفه‌گه‌ری‌ تێپه‌ڕێنێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ ناوبراو هاوپه‌یمانێتی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داری‌ شیعه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ یوسف حه‌بوبی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ وه‌لا راگه‌یاند كه‌ زیاترین ده‌نگی‌ له‌كه‌ربه‌لادا، له‌هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان، هێنا.هه‌ردوو ناوبراو (حه‌بوبی‌‌و سلێمان)، هاوپویمانێتیه‌كی‌ نوێیان به‌ناوی‌ به‌یارق ئه‌لعێراق راگه‌یاندن كه‌ 22 كیانی‌ سیاسی‌‌و زیاتر له‌ 100 سه‌رۆك عه‌شیره‌ت له‌سه‌رانسه‌ری‌ عێراقه‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سلێمانی‌ به‌نیقاشی‌ راگه‌یاند هۆكاری‌ هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ حه‌بوبی‌‌و چه‌ند هێزێكی‌ شیعی‌ تردا له‌پێناو ئه‌وه‌یه‌ "ببینه‌ خاوه‌ن عێراقێكی‌ یه‌كگرتوو كه‌ خزمه‌تی‌ هه‌موو گه‌لی‌ عێراق بكات به‌بێ‌ جیاوازی‌ سونه‌‌و شیعه‌"، جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "عێراق له‌م كاته‌دا پێویستی‌ به‌تێپه‌ڕاندنی‌ تایفه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌".

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ چاودێران له‌چاوه‌ڕوانی‌ جموجوڵی‌ سه‌ركرده‌ی‌ گه‌وره‌ سێ‌ كیانی‌ سیاسی‌ ئه‌نباردان كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكاندا زیاترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا.جێی‌ ئاماژه‌پێدانه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ناوبراودا كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا، هاوپه‌یمانێتی‌ "سه‌حوه‌ی‌ عێراق (رابون)‌و موسته‌قلینی‌ نیشتمانی‌" به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، هاوپه‌یمانێتی‌ پڕۆژه‌ی‌ نیشتمانی‌ عێراقیش به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ساڵح موتڵه‌گ پله‌ی‌ دوه‌م‌و هاوپه‌یمانێتی‌ رۆشنبیران‌و عه‌شایه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانی‌ سه‌ر به‌حزبی‌ ئیسلامی‌ پله‌ی‌ سێهه‌م.

هه‌رسێ‌ كیانی‌ ناوبراو، تاكو ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان به‌ڕوی‌ ئه‌نجامدانی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ نداوه‌، یاخود لانی‌ كه‌م رایاننه‌گه‌یاندوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ زۆرێك له‌شیكه‌ره‌وه‌ سیاسیه‌كان وای‌ بۆ ده‌چن كه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ نوێ‌ له‌نێوان سه‌حوه‌ی‌ عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌بو ریشه‌‌و ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسای‌ نوری‌ مالكی‌ بێته‌ ئاراوه‌. ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه‌ كه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر كرابێت‌و بڕێندرابێته‌وه‌ كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران نوری‌ مالكی‌ له‌ته‌موزی‌ رابردودا سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ ئه‌نباری‌ كرد‌و له‌دیوه‌خانی‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه‌ له‌گه‌ڵ ناوبراودا كۆبوه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نیقاش چاوی‌ به‌ئه‌ركان خه‌ڵه‌ف ته‌رموز ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار‌و سه‌ركردایه‌تی‌ دیاری‌ نێو كۆنگره‌ی‌ سه‌حوه‌ی‌ عێراق كه‌وت‌و له‌باره‌ی‌ راستی‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ پرسیاری‌ لێكرد، به‌ڵام ناوبراو هیچ زانیاریه‌كی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ نه‌دركاند. ته‌رموز وتی‌ "تاكو ئێستا گفتوگۆكانمان له‌كه‌ڵ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ته‌واو نه‌بوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی‌ تریشدا له‌گفتوگۆداین"، رونیشیكرده‌وه‌ "هێشتا زوه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ ئاشكرابكرێن".

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گردبونه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ نیشتمانی‌ عێراق كه‌ له‌لایه‌ن ساڵح موتڵه‌گه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، ئاشكرایكرد "گرژی‌ سیاسی‌" له‌نێوان گردبونه‌وه‌كه‌یان‌و كۆنگره‌ی‌ سه‌حوه‌ عێراقدا له‌ئارادایه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیشیكرده‌وه‌ "چاوه‌ڕوان ده‌كرا هاوپه‌یمانێتی‌ له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا هه‌بێت، به‌ڵام گفتوگۆكانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ نێوان مالكی‌‌و ئه‌بو ریشه‌، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی‌ له‌باربرد".هه‌رچی‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی‌ گردبونه‌وه‌كه‌ی‌ خۆشیانه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ گردبونه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ نیشتمانی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ لیستی‌ نیشتمانی‌ عێراقی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ ئه‌نجامبدات به‌هۆی‌ نزیكه‌ بیروبۆچونی‌ هه‌ردوو لا له‌لایه‌ك‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌هاوپه‌یمانێتیه‌ تایفیه‌كان له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌".

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، پێده‌چێت شێخ فارس محه‌ممه‌د سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌، كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كه‌می‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رابردوی‌ به‌ده‌ستهێنا‌و به‌مه‌ش پێگه‌یه‌كی‌ لاوازی‌ له‌گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ ئه‌نباردا هه‌یه‌، بڕیاری‌ داوه‌ وه‌ك كیانه‌كانی‌ تر نه‌بێت‌و هاوپه‌یمانێتیه‌كانی‌ له‌ناو ئه‌نباردا بمیننه‌وه‌.

ناوبراو له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌نیقاشی‌ راگه‌یاند "به‌م نزیكانه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین كه‌ بریتییه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ نۆ حزبی‌ سیاسی‌ ناو پارێزگای‌ ئه‌نبار له‌ژێر ناوی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ هێزه‌ نیشتمانیه‌كان له‌عێراق-ئه‌نبار".

شێخ فارس رونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ رابردوودا ئه‌و نۆ حزبه‌ ده‌نگی‌ زۆر كه‌میان هێنا، به‌ڵام "گه‌ر هات‌و هه‌مویان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ په‌رله‌مان‌و بونی‌ سیاسی‌‌و جه‌ماوه‌ریان ده‌بێت".

نۆ حزبه‌كه‌ش بریتین له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ عه‌داله‌تی‌ نیشتمانی‌، بزوتنه‌وه‌ی‌ چاكسازی‌ عه‌ره‌بی‌ دیموكراتی‌، گردبونه‌وه‌ی‌ نیشتمانی‌ كوڕانی‌ عێراق، حزبی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ناسری‌، حزبی‌ شیوعی‌ عێراقی‌، بزوتنه‌وه‌ی‌ ره‌وتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ عێراقی‌، سه‌ربه‌خۆیانی‌ عێراق، زانا‌و رۆشنبیرانی‌ عێراق، بزوتنه‌وی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌.

جێی‌ ئاماژه‌پێدانه‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مانگی‌ ئابی‌ رابردوه‌وه‌ ده‌رگای‌ تۆماركردنی‌ كیانه‌ سیاسیه‌كانی‌ كرده‌وه‌‌و دوامۆڵه‌تیش رۆژی‌ پێنجی‌ ئه‌یلول بوو، پاش درێژكردنه‌وه‌ی‌ واده‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی‌ راگه‌یاندنی‌ كۆمسیۆن ئه‌ركان ئالوسی‌ ئاماده‌نه‌بوو ناوی‌ كیانه‌كان ئاشكرابكات‌و وتی‌ "كاتێك هه‌موی‌ رێكده‌خرێت ئه‌و كات ئاشكراده‌كرێن".له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌م هه‌موو هاوپیمانێتی‌‌و گفتوگۆیانه‌ی‌ له‌ئارادان، تاكو ئێستا هه‌ڵوێستی‌ حزبی‌ ئیسلامی‌ دیارنییه‌، هه‌ندێ‌ سه‌رچاوه‌ی‌ نزیكیش له‌و حزبه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌وده‌ده‌ن كه‌ حزبه‌كه‌ ده‌سته‌وه‌ستان نابێت‌و له‌چاوه‌ڕوانی‌ چاودێریكردنی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كانه‌‌و به‌م نزیكانه‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ راده‌گه‌یه‌نێت.

سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ حزبی‌ ئیسلامی‌ "ده‌یه‌وێت وه‌ك جاران ببێته‌وه‌ به‌هێزترین حزبی‌ سونه‌، چونكه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكاندا هێزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان له‌سه‌ر حیسابی‌ حزبه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان برده‌وه‌".

جێی‌ ئاماژه‌پێدانه‌ حزبی‌ ئیسلامی‌ به‌درێژایی‌ ساڵانی‌ رابردوو، كۆنترۆڵی‌ پارێزگای‌ ئه‌نباری‌ كردبوو. له‌هه‌ڵبژاردنی‌ 2005دا، له‌كۆی‌ 41 كورسی‌ 36 كورسی‌ به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی‌ رابردوودا ته‌نها شه‌ش كورسی‌ برده‌وه‌.

له‌گه‌ڵ گه‌رموگوڕ بونی‌ بازاڕی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌ سیاسیه‌كانیش، پارێزگاری‌ ئه‌نبار له‌ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ رابردوودا هێڕشی‌ "تیرۆریستی‌" به‌هێزی‌ له‌زۆربه‌ قه‌زا‌و ناحیه‌كاندا به‌خۆوه‌ بینی‌ له‌ڕێی‌ بۆمبی‌ چێندراو‌و ئۆتۆمبیلی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌‌و هه‌ندێ‌ كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ بونه‌ قوربانی‌.

دوا هێڕشیش كه‌ كرایه‌ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌، ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك له‌ڕێی‌ بۆمبی‌ لكێندراوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ حزبی‌ ده‌ستوری‌ كوژرا كه‌ خرابووه‌ ژێر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌. پێشتریش له‌مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردوودا دكتۆر خه‌میس مه‌ته‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ دیاری‌ حزبی‌ ئیسلامی‌ له‌لایه‌ك‌و خێزانی‌ یه‌كێ‌ له‌ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ كوژران.

له‌مباره‌یه‌وه‌، چاودێران پێیان وایه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ تیرۆركردنی‌ كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن به‌رزده‌بێته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 16ی‌ كانونی‌ دوه‌می‌ 2010دا ئه‌نجامبدرێت.

(Photo by Wissam al-Okaili /AFP/Getty Images)