راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

به‌غاییه‌كان
ئه‌مه‌ كه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ فعلیه‌؟

خلود ره‌مزی
رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون‌و تاریكبونی‌ شه‌قامه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌ختدا، ئۆتۆمبیل‌و رتله‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا ده‌بیندرێن كه‌ سه‌رقاڵی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ خۆراك‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌‌و…
12.08.2009  |  به‌غدا
US soldiers prepare to leave a military base in al-Qurna, 70 kms north of the southern Iraqi port city Basra, as they hand over security in the area to the Iraqi army on August 1, 2009. US troops pulled out of towns and cities in Iraq on June 30 as part of a landmark deal between Baghdad and Washington that calls for all American forces to leave the country by the end of 2011. Iraq's 500,000 police and 250,000 soldiers are now in charge of security in cities, towns and villages, while most of the 128,000 US troops remaining in the country are based outside towns and cities.  AFP PHOTO/ESSAM AL-SUDANI (Photo credit should read ESSAM AL-SUDANI/AFP/Getty Images)
US soldiers prepare to leave a military base in al-Qurna, 70 kms north of the southern Iraqi port city Basra, as they hand over security in the area to the Iraqi army on August 1, 2009. US troops pulled out of towns and cities in Iraq on June 30 as part of a landmark deal between Baghdad and Washington that calls for all American forces to leave the country by the end of 2011. Iraq's 500,000 police and 250,000 soldiers are now in charge of security in cities, towns and villages, while most of the 128,000 US troops remaining in the country are based outside towns and cities. AFP PHOTO/ESSAM AL-SUDANI (Photo credit should read ESSAM AL-SUDANI/AFP/Getty Images)

جموجوڵی‌ ئه‌م رتله‌ ئه‌مه‌ریكییانه‌ بونه‌ته‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ هاوڵاتیان. ئه‌بو ناجی‌ كه‌ خاوه‌ن دوكانێكی‌ سه‌ر رێگای‌ خێرای‌ محه‌ممه‌د قاسمه‌ كه‌ باكور‌و باشوری‌ به‌غدا به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه‌، ده‌ستی‌ بۆ رتلێك له‌ئۆتۆمبیله‌كانی‌ سه‌ر رێگاكه‌ راكێشا‌و وتی‌ "كشانه‌وه‌كه‌یان ته‌نها روكه‌ش بوو"، رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ بونی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌ناو شاره‌كاندا "به‌رونی‌ دیاره‌، شه‌وانه‌ ده‌یان تانك به‌م رێگایه‌دا تێده‌په‌ڕن".

ئه‌م بارودۆخه‌ تازه‌یه‌ له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ریكییه‌كانیشی‌ نیگه‌ران كردووه‌ به‌وه‌ی‌ ناتوانن به‌ئاره‌زوی‌ خۆیان به‌شه‌قامه‌كاندا‌و له‌هه‌موو كاتێك كه‌ بیانه‌وێت وه‌ك جاران بجوڵێنه‌وه‌.

دیڤد سالم سه‌ربازێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌-لوبنانیه‌‌و له‌بنكه‌ی‌ ڤیكتۆری‌ (سه‌ركه‌وتن)ی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غدای‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ خزمه‌تده‌كات، به‌نیقاشی‌ راگه‌یاند "سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێزارن له‌م بارودۆخه‌ نوێیه‌، چونكه‌ ناتوانن به‌هه‌موو رێگاكاندا بڕۆن‌و ناشتوانن له‌ئۆتۆمبیله‌كانیان بێنه‌ خواره‌وه‌"، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌بێت "ته‌نها به‌شه‌وان هاتوچۆ بكه‌ن"، له‌كاتێكدا پێشتر به‌ئاره‌زوی‌ خۆیان ده‌جوڵانه‌وه‌.

سالم بۆخۆشی‌ بێزاربوه‌ كه‌ ناتوانێت له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ هاوڕێكانیدا به‌ناو بازاڕه‌كانی‌ به‌غدادا هاتوچۆبكات وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ راهاتبوون، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات كه‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ له‌چوارده‌وری‌ به‌غدادان له‌مان باشترن، چونكه‌ ده‌توانن له‌ناوچه‌ گوند نشینه‌كاندا به‌كاتی‌ رۆژ هاتوچۆبكه‌ن.

له‌كۆتایی‌ لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌م سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ وتی‌ "هه‌ست ئه‌كه‌م وه‌كو شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌مان لێهاتووه‌، به‌شه‌و ده‌رده‌كه‌وین‌و به‌ڕۆژ ون ده‌بین".

به‌هه‌مان شێوه‌ش، فیلیپ شارلی‌ هاوڕێی‌ دیڤد ده‌ڵێت "له‌پاش كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان له‌شاره‌كان، بارودۆخه‌كه‌ قورس بوه‌ بۆ ئێمه‌، جموجوڵمان به‌حیسابه‌".

ئه‌م بێتاقه‌ت‌و بێزارییه‌ ته‌نها له‌نێو سه‌ربازاندا نییه‌، به‌ڵكو به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ گه‌وره‌كانیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه‌‌و چه‌ندین جار سكاڵایان له‌قورسبونی‌ شێوه‌ی‌ هاتوچۆیان كردووه‌ له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ خۆراك‌و شتی‌ تر بۆ سه‌ربازگه‌كانیان.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، به‌رپرسێكی‌ ئه‌منی‌ باڵای‌ عێراقی‌ كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێت، به‌نیقاشی‌ راگه‌یاند "ئێستا جموجوڵی‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌و هاتوچۆی‌ رتڵه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌ عێراقیه‌كاندان‌و ده‌بێت جه‌نه‌ڕاڵه‌ عێراقییه‌كان ئاگاداری‌ ئه‌و رێگایانه‌ بن كه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ گواستنه‌وی‌ خۆراك‌و كه‌ل‌و په‌ل، به‌كاریده‌هێنن"، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی‌ عێراق‌و ئه‌مه‌ریكا ئیمزا كرا.

جێی‌ ئاماژه‌ پێدانه‌ ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌چواره‌وری‌ به‌غدادا هه‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌ترینیان بنكه‌ی‌ به‌له‌ده‌ (40 كم باكوری‌ به‌غدا)، كه‌ بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ فڕۆكه‌وانی‌ چاودێری‌ 330‌و بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌ناكۆندای‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ پاڵپشتی‌ لۆجستی‌ له‌خۆده‌گرێت‌و به‌گه‌وره‌ترین بنكه‌ی‌ پڕچه‌ك كردنی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ده‌ناسرێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ چه‌ندین كۆمه‌ڵگای‌ پزیشكی‌‌و مۆڵی‌ بازرگانی‌‌و یاریگای‌ وه‌رزشی‌ تێدایه‌‌و زۆربه‌ی‌ جار سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م بنكه‌یه‌وه‌ ده‌رده‌چن‌و پاش ته‌واوبونی‌ ئه‌ركه‌كانیان، بۆی‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

هه‌ر له‌باره‌ی‌ جموجوڵی‌ هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه‌، په‌رله‌مانتاری‌ سه‌ر لیستی‌ ده‌عوه‌‌و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش‌و به‌رگری‌ حه‌سه‌ن سنید بۆ نیقاشی‌ رونكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌منی‌ نێوان هه‌ردوو لا، هێزه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌ئاگاداری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌ عێراقیه‌كان هاتوچۆ ده‌كه‌ن. ناوبراو ئاشكرایكرد "هێزه‌ عێراقیه‌كان چه‌ند رێگایه‌كیان ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌شه‌وان هاتوچۆی‌ تێدا ده‌كه‌ن‌و بنكه‌كانیان به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان لێگیراوه‌ به‌ناو شه‌قام‌و كوڵانه‌كاندا هاتوچۆ بكه‌ن".

له‌هه‌مان كاتدا سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان رازی‌ بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ له‌بنكه‌ سه‌ربازیه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان بمێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی‌ نزیكی‌ شاره‌كانن وه‌ك بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ فیكتۆری‌ كه‌ ته‌نها 15 خوله‌ك به‌ئۆتۆمبیل له‌ناوه‌ندی‌ به‌غداوه‌ دوره‌، ئه‌مه‌ش به‌بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی‌ نیشته‌جێبونی‌ نزیكی‌ لێنییه‌.

سنید وتیشی‌ "كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌پێی‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌‌و له‌ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ داهاتوودا ته‌نها 50 هه‌زار سه‌ربازیان له‌عێراقدا ده‌مێنێت".

به‌پێی‌ رێككه‌وتنی‌ ئه‌منی‌ نێوان عێراق‌و ئه‌مه‌ریكا، له‌كۆتایی‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردوه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆیان نییه‌ له‌ناو شاره‌ عێراقیه‌كاندا بونیان هه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نها له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كاندا ده‌مێننه‌وه‌‌و ورده‌ ورده‌ هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه‌ تاكو له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ 2011دا هیچ سه‌ربازێكیان له‌عێراقدا نامێنێت.

جێی‌ ئاماژه‌پێدانه‌ ئێستا نزیكه‌ی‌ 130 هه‌زار سه‌ربازی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌عێراقدا هه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ 100 هه‌زاری‌ تر كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانن‌و كشانه‌وه‌كه‌ نایانگرێته‌وه‌.

زۆر جار هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌شه‌قامه‌كانی‌ ده‌روروبه‌ری‌ به‌غدای‌ پایته‌خدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و شه‌قامانه‌ له‌سه‌نته‌ری‌ شاره‌كه‌دا نیه‌‌و به‌پێی‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌، هێزه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆیان هه‌یه‌ له‌ده‌روه‌ی‌ شاره‌كان بونیان هه‌بێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌به‌رده‌وامی‌‌و له‌كاتی‌ رۆژدا له‌و رێگایانه‌دا ده‌بیندرێن كه‌ به‌غدا به‌شاره‌كانی‌ تردا ده‌به‌ستێته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مه‌ركیه‌كان سودیان له‌ ده‌قی‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ هیچ سانسۆرێك ناخاته‌ سه‌ر جموجوڵه‌كانیان له‌ده‌روه‌ی‌ شاره‌كان، چونكه‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ نابێت هێزه‌ سه‌ربازیه‌ ئه‌مه‌ركیه‌كان به‌جلوبه‌رگی‌ سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ناو شاره‌كان بمێنن.

هه‌رچی‌ كۆمپانیا ئه‌منیه‌ بیانییه‌كانه‌ كه‌ كاری‌ پاراستنی‌ شوێن‌و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن به‌پاره‌، ئێستا كه‌وتونه‌ته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسای‌ عێراقی‌‌و ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ سه‌ره‌كییه‌ كه‌ كه‌متر له‌شه‌قامه‌كانی‌ به‌غدادا ده‌بیندرێن.

هه‌رچی‌ بنكه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ ناو به‌غداشه‌، هێشتا كۆمه‌ڵی‌ روێژكاری‌ ئه‌مه‌ریكی‌ تێداماوه‌ كه‌ جل‌وبه‌رگی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌پۆشن بۆ "پێشكه‌شكردنی‌ راویژ به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقیه‌كان" به‌پێی‌ لێدوانی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ هێزه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌عێراق نادر رامۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و راوێژكارانه‌ له‌بنكه‌ هاوبه‌شه‌كاندا به‌پێی‌ ده‌قی‌ رێككه‌وتنامه‌ ئه‌منییه‌كه‌یه‌‌و دژ به‌كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان نیه‌. رامۆ به‌نیقاشی‌ وت "هێزه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی‌ پابه‌ندن به‌رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌".

ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ نیگه‌رانیه‌، سه‌رجه‌م ئه‌م به‌هانانه‌ی‌ له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ ئه‌منیه‌ عێراقیه‌كان، یاخود ئه‌مه‌ریكیه‌كان باسده‌كرێن، نه‌بونه‌ته‌ جێی‌ باوه‌ڕی‌ هاوڵاتیان. هه‌ركاتێك به‌غاییه‌كان رتل‌و زریپۆش‌و تانكه‌ ئه‌مه‌ركیه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بینن، هه‌مان پرسیاری‌ ئه‌بو ناجی‌ ده‌كه‌ن: "ئه‌مه‌ كه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ فعلیه‌؟".

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌