راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پوخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی پارتیکرێکارانی کو

نیقاش – 22/10/2007 - عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان…
22.10.2007

ئۆجه‌لان دوای دامه‌زراندنی پاری لرێکارانی کوردستان له‌ ساڵی 1982 داوای به‌رهه‌ڵستکاری چه‌کداری کرد و دواتر له‌ده‌ست ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی تورک رای کرد بۆ سوریه‌، که‌ ئه‌وکات به‌هۆی په‌یوه‌ندی ئاڵۆزی سوریا له‌گه‌ڵ تورکیا یارمه‌تی ئه‌و پارته‌ی ده‌دا.

ئه‌و بۆشاییه‌ی سیاسی و ئه‌منییه‌ی نێوان ساڵانی 1991 و 2003یش یارمه‌تیده‌رێک بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی ئه‌م پارته‌ له‌رێی سنووره‌کانی سوریا و تورکیا و سوریا و عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان تا وه‌ک بنکه‌یه‌ک بۆ لێدانی هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌نجامدانی چالاکی له‌دژی به‌رپرسانی تورک له‌ قوڵایی تورکیا به‌کاری بێنن. به‌ڵام زۆری نه‌برد هه‌ردوو پارتی کوردی، پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی تاڵه‌بانی که‌ ئه‌و کات و به‌ر له‌ گه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوانیان له‌ ساڵی 1994 پێکه‌وه‌ ناوچه‌که‌یان به‌ـێوه‌ ده‌برد، له‌به‌ر به‌رفره‌واونبوونی جه‌ماوه‌ری په‌که‌که‌ و کاریگه‌ری به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ئه‌م دوو هێزه‌وه‌ شه‌ڕیان له‌ دژی په‌که‌که‌ راگه‌یاند و سه‌ره‌نجام بووه‌ مایه‌ی لێدانی بنکه‌کانی پارتی کرێکاران له‌ زاخۆ و هه‌ولێر و دهۆک و ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رکرده‌کانی.

شایانی باسه‌ که‌ حکومه‌تی تورکیا کۆتایی ساڵی 1998 هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر باکووری سوریا کرد به‌ بیانووی داڵده‌دانی عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لام و هه‌بوونی بنکه‌ی مه‌شقپێکردنی سه‌ربازی له‌ نزیک سنووری نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌، سه‌ره‌نجام ئۆجه‌لان به‌ مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی سوریا له‌م شه‌ڕه‌ به‌ره‌و یۆنان و دواتر ئیتالیا که‌ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ له‌وێ مایه‌وه‌ و دواتر له‌ پڕۆسه‌یه‌کی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی تورکی و ئه‌مه‌ریکییدا له‌ کۆتایی شوباتی 1999 له‌ کینیا ده‌ستگیر کرا.