راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

ناڕه‌زایی‌ پڕِ به‌ره‌كه‌ت
ده‌ستگێڕه‌كانی‌ به‌غدا بازاڕیان به‌خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ گه‌رمه‌

موستەفا سەعدون
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی‌ له‌گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریری‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن باشترین بازاڕ گه‌رمییه‌ بۆ ده‌ستگێڕه‌كانی‌ ئه‌وشاره‌و به‌فرۆشتنی‌ ئاوو شه‌ربه‌ت‌و ئاڵا قازانجیان چه‌ند قات زیادی‌ كردووه‌.
1.10.2015  |  به‌غدا
ده‌ستگێڕكانی‌ به‌غدا باشترین سوود له‌خۆپیشاندانه‌كان ده‌بینن
ده‌ستگێڕكانی‌ به‌غدا باشترین سوود له‌خۆپیشاندانه‌كان ده‌بینن

به‌درێژایی‌ دوو كیلۆمه‌تری‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر ده‌ستگێڕو فرۆشیاره‌كانی‌ به‌غدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و سوودیان له‌وه‌ بینیوه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێ‌ به‌هاتوچۆی‌ ئۆتۆمبێل ناده‌ن‌و ده‌بێ‌ خه‌ڵكی‌ به‌پێ رێبكه‌ن، بۆیه‌ فرۆشتنی‌ هه‌ر شتێك به‌تایبه‌تی‌ ئاوو شه‌ربه‌ت‌و قاوه‌ بووه‌ته‌ كارێكی‌ ئاسان.

 

پێنج كاتژمێر به‌ر له‌وه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن سه‌رجه‌م رێگاكانی‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر داده‌خرێن، هه‌رچی‌ فرۆشیاره‌ گه‌ڕۆكه‌كانه‌ بڕێكی‌ زۆری‌ كاڵا ده‌كڕن‌و له‌سه‌ر رێگاكه‌ دایده‌نێن، به‌تێپه‌ڕبوونی‌ ئاپۆرای‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ش هه‌مووی‌ ده‌فرۆشن‌و هیچیان پێ نامێنێت.

 

جه‌واد ره‌بیع كه‌ له‌نزیك پارێزگای‌ زیقاره‌وه‌ چووه‌ته‌ به‌غدا، له‌ته‌نیشت خاڵێكی‌ پشكنینه‌وه‌ كه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌، ئاو ده‌فرۆشێت، به‌هۆی‌ گه‌رمای‌ زۆری‌ به‌غداوه‌ هیچ شتێكیش به‌قه‌د ئاو خێرا سه‌رف نابێت.

 

له‌رۆژانی‌ ئاسایدا جه‌واد 25 پارچه‌ ئاوی‌ ده‌فرۆشت كه‌ ده‌كاته‌ سێسه‌د ده‌به‌و هه‌موو قازانجه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌دا له‌نزیكه‌ی‌ بیست هه‌زار دینار، به‌ڵام له‌رۆژانی‌ هه‌ینیداو له‌گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر عه‌ره‌بانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ پڕ له‌ئاو ده‌باته‌ ئه‌وێ‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ زیاتر له‌(1500) ده‌به‌ ده‌فرۆشێت.

 

جه‌واد به‌"نیقاش"ی‌ وت "له‌ئوتێلێكی‌ خراپدا له‌نزیك گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر نیشته‌جێم، سێ‌ كاتژمێر به‌ر له‌وه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ست پێبكات ده‌چمه‌ ئه‌وێ‌و ئاوه‌كان ده‌خه‌مه‌ ناو سه‌هۆڵه‌وه‌، ئه‌و قازانجه‌ زۆره‌ی‌ ده‌ستم ده‌كه‌وێت قه‌ره‌بووی‌ رۆژه‌كانی‌ ترم بۆ ده‌كاته‌وه‌".

 

زۆربه‌ی‌ ده‌ستگێڕه‌كان دانیشتووی‌ به‌غدا نین‌و له‌ناوچه‌كانی‌ خوارووی‌ عێراقه‌وه‌ هاتوون، به‌شێكیشیان له‌و ئاوارانه‌ن كه‌ له‌پارێزگاكانی‌ خۆرئاواوه‌ له‌ده‌ست داعش هه‌ڵهاتوون‌و ده‌یانه‌وێت بژێوی‌ خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن.

 

له‌گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر جێیه‌كی‌ به‌رزی‌ بازنه‌یی‌ هه‌یه‌ كه‌ تیره‌كه‌ی‌ نیو كیلۆمه‌تره‌، فرۆشیاره‌كان ناتوانن به‌عه‌ره‌بانه‌كانیانه‌وه‌ بچنه‌ ئه‌وێ‌، بۆیه‌ چه‌ند كه‌سێكیان كاڵاكان ده‌گرن به‌ده‌سته‌وه‌و ده‌چنه‌ سه‌ره‌وه‌ له‌وێ‌ ساغی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ی‌ ده‌چنه‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر منداڵ‌و پیاوی‌ به‌ته‌مه‌ن وه‌ستاون كه‌ ئاڵای‌ عێراق ده‌فرۆشن به‌هه‌موو قه‌باره‌كانیه‌وه‌، خۆپیشانده‌رانیش كڕیارێكی‌ باشی‌ ئه‌و ئاڵایانه‌ن.

 

هه‌ندێ‌ له‌خۆپیشانده‌ره‌كان ئاڵاكانیان له‌ملیانه‌وه‌ ده‌ئاڵێنن‌و هه‌ندێكی‌ تر ده‌یگرن به‌ده‌ستیانه‌وه‌، فرۆشیارانی‌ ئه‌و ئاڵایانه‌ش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن پێیان خۆش نییه‌ پێیان بوترێ‌ ئاڵا فرۆش، چونكه‌ به‌بڕوای‌ ئه‌وان ئاڵای‌ عێراق له‌هه‌موو شتێك به‌نرختره‌و نافرۆشرێ‌، محه‌مه‌د ریاز یه‌كێكه‌ له‌وانه‌.

 

محه‌مه‌د به‌"نیقاش"ی‌ وت "من ئاڵا فرۆش نیم، له‌راستیدا شۆفێری‌ تاكسیم، به‌ڵام ماڵمان له‌خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ نزیكه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌ ناتوانم تاكسییه‌كه‌م كار پێبكه‌م، بۆیه‌ ئاڵا ده‌ده‌م به‌خۆپیشانده‌ره‌كان‌و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ریدا بڕێك پاره‌م ده‌ده‌نێ‌".

 

قاوه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ یه‌كێكی‌ تره‌ له‌و خواردنه‌وانه‌ی‌ له‌خۆپیشانه‌كاندا خواستی‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌، پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ كه‌ جلێكی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌به‌ركردووه‌ قاوه‌ به‌خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌فرۆشێت.

 

ئه‌بو عه‌بدوڵا كه‌ له‌هه‌موو خۆپیشاندانه‌كانی‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریردا ئاماده‌یه‌ به‌"نیقاش"ی‌ وت "خۆپیشانده‌ره‌كان پێویستیان به‌شتێكه‌ ره‌سه‌نایه‌تی‌ عه‌ره‌بی‌ بچه‌سپێنێت، قاوه‌ش به‌شێكه‌ له‌كه‌لتورمان‌و خه‌ڵكی‌ ده‌ستی‌ لێ‌ هه‌ڵناگرن، بۆیه‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌م به‌ده‌رفه‌ت زانیوه‌ تا نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ به‌قاوه‌ ئاشنا بكه‌م، چونكه‌ ئه‌وان له‌قاوه‌خانه‌كان هه‌ر قاوه‌ی‌ نوێی‌ بێتام ده‌خۆنه‌وه‌".

 

ده‌شڵێت "ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی‌ له‌هه‌ژده‌ی‌ مانگی‌ رابردوو به‌ڕێوه‌ چوو، تیایدا نزیكه‌ی‌ نه‌وه‌ت هه‌زار دینارم په‌یدا كرد، ئه‌م كاره‌ هه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ بژێوی‌‌و هه‌م ئاشناكردنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێیه‌ به‌كه‌لتورمان".

 

ته‌مه‌ر هیندی‌‌و شه‌ربه‌تی‌ مێوژو چه‌نده‌ها شه‌ربه‌تی‌ تر به‌گه‌رموگوڕییه‌وه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ پێشوازیان لێده‌كرێت، له‌ولاوه‌ گه‌نجێكی‌ تر چلوره‌و مۆتا ده‌فرۆشێت‌و وه‌ك ده‌ستگێڕه‌كانی‌ تر ده‌یه‌وێت تا خۆپیشاندان هه‌بێت، ئه‌ویش قه‌زانج بكات.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌