راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پاره‌ی‌ قاسه‌كه‌ بۆ داعشه‌
تێچوونی‌ شه‌ڕ ته‌نگی‌ به‌عێراق هه‌ڵچنیوه‌

ئیبراهیم ساڵح
ئامارێكی‌ روون نییه‌ له‌باره‌ی‌ تێچوونی‌ شه‌ڕی‌ عێراق دژی‌ داعش، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ نافه‌رمییه‌كان تێچوونه‌كه‌ به‌بڕی‌ 300 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن‌و به‌ره‌و هه‌ڵكشانیش ده‌چێت
4.06.2015  |  به‌غدا
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ی‌ داعش به‌رپای‌ كردووه‌، ئابوری‌ عێراق زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ركه‌وتووه‌، هه‌م به‌هۆی‌ داته‌پینی‌ ژێرخانی‌ نه‌وت‌و هه‌م به‌هۆی‌ پچڕانی‌ رێگاو بانه‌كان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ دۆسێی‌ ئاواره‌كان، مه‌ترسییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێنده‌ی‌ تر باره‌كه‌ خراپ ببێت، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ عێراق به‌ته‌نها پشتی‌ به‌نه‌وت به‌ستووه‌.

 

به‌لیغ ئه‌بو كه‌له‌ل وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ (مواتین)ی‌ سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ ده‌ڵێت "تێچوونی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش گه‌یشتووه‌ته‌ 300 ملیار دۆلار.. به‌شێكی‌ ئه‌م تێچوونه‌ به‌هۆی‌ كڕینی‌ چه‌كه‌وه‌یه‌و به‌شه‌كه‌ی‌ تریشی‌ مه‌زه‌نده‌ی‌ ئه‌و زیانانه‌یه‌ كه‌ به‌ر ئابوری‌ عێراق كه‌وتووه‌".

 

ئه‌بو كه‌له‌ل به‌"نیقاش"ی‌ وت "كۆی‌ زیانه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی‌ دووسه‌د ملیار دۆلار، له‌حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ رابردووشه‌وه‌ تائێستا بایی‌ سه‌د ملیار دۆلار چه‌كمان كڕیوه‌".

 

پسپۆڕانی‌ ئابوری‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامبێت، تێچوونه‌كه‌ زۆر زیاتر ده‌كات، عێراقیش به‌ته‌نها ناتوانێت بچێته‌ ژێر باری‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌وه‌.

 

باسم ئه‌نتوان پسپۆڕی‌ ئابوری‌ به‌"نیقاش"ی‌ وت "به‌هۆی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی‌ دروستبووه‌ ده‌بێت پرۆژه‌یه‌كی‌ جیهانی‌ وه‌ك مارشاڵ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عێراقی‌ پاش داعش په‌یڕه‌و بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌توانای‌ عێراقدا نییه‌".

 

له‌پاش شه‌ڕی‌ دووهه‌می‌ جیهانیه‌وه‌ ساڵی‌ 1947 وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌ی‌ "مارشاڵ"ی‌ راگه‌یاند كه‌ بریتیبوو له‌پێدانی‌ نزیكه‌ی‌ سیانزه‌ ملیار دۆلار له‌و ده‌مه‌دا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وروپا، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌شه‌وه‌ ئابوری‌ ئه‌وروپا بوژایه‌وه‌.

 

ئه‌نتوان پێی‌ وانییه‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ كرابێت ئه‌گه‌ر زیانه‌كان به‌(300) ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ بكرێت، چونكه‌ به‌ته‌نها كڕینی‌ چه‌ك له‌سه‌روو سه‌د ملیار دۆلاری‌ ویستووه‌. جگه‌ له‌راهێنان‌و موچه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، به‌شێكی‌ زۆری‌ زیانه‌كانی‌ عێراق به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وته‌وه‌ بووه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق كه‌ خۆی‌ داوایكرد ناوی‌ ئاشكرا نه‌كرێت به‌"نیقاش"ی‌ وت "له‌پاش مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ رابردووه‌وه‌، موچه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س بۆ سه‌ر موچه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زیادبووه‌، ئه‌م موچه‌یه‌ش بۆ چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌‌و عه‌شیره‌ته‌كان بووه‌".

 

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ داعش ناوچه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ عێراقی‌ گرت‌و هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت له‌كێڵگه‌كانی‌ كه‌ركوك‌و سه‌لاحه‌دین‌و نه‌ینه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو پاشه‌كشه‌یانكرد، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و زیانانه‌ی‌ به‌ر كێڵگه‌كان كه‌وتن.

 

محه‌مه‌د عانی‌ پسپۆڕی‌ ئابوری‌ پێی‌ وایه‌ ئێستا عێراق "توانای‌ مرۆیی‌‌و ماڵی‌ لێده‌چۆڕێت"‌و وایده‌بینێت ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌رده‌وام بێت عێراق به‌ته‌واوی‌ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت.

 

عانی‌ به‌"نیقاش"ی‌ وت "تێچوونی‌ شه‌ڕی‌ داعش ئێجگار به‌رزه‌، ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ بۆ سوپای‌ عێراقی‌ دێن‌و ده‌كه‌ونه‌ ده‌ست داعش، زۆر له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ عێراق كه‌وتوون".

 

كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ عێراق ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها پشتی‌ به‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ داهات به‌ستووه‌، ئه‌ویش نه‌وته‌، بۆیه‌ هه‌ر زیانێك به‌ر كه‌رتی‌ نه‌وت بكه‌وێت، ئه‌وا ئه‌م وڵاته‌ له‌په‌ل‌و پۆ ده‌خات.

 

سه‌عد مه‌تڵه‌بی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌غدا له‌مڕووه‌وه‌ به‌"نیقاش"ی‌ وت "به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ عێراق به‌ته‌نها پشتی‌ به‌نه‌وت به‌ستووه‌، بۆیه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌، عێراق گیرۆده‌ ده‌بێت". ده‌شڵێت "به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ كاره‌باو سوته‌مه‌نیشه‌وه‌، هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ به‌روبوومی‌ كشتوكاڵی‌‌و پیشه‌سازی‌ شكست ده‌هێنن".

 

وا نه‌بێت تێچوونی‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌ته‌نها له‌سه‌ر عێراق وه‌ستابێت، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی‌ تری‌ هاوپه‌یمانی‌ دژی‌ داعش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌پێی‌ به‌شدارییان تێچوونی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌یان به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر بۆ نموونه‌ به‌پێی‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ ستراتیژی‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بوجه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا، ساڵانه‌ ئه‌و وڵاته‌ بڕی‌ 22 ملیار دۆلار بۆ شه‌ڕی‌ داعش خه‌رجده‌كات‌و ئه‌و بڕه‌ش رووه‌و هه‌ڵكشانه‌.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌