له‌عێراق به‌گشتی به‌هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، ساڵانه له‌یه‌که‌م رۆژی مانگی حوزه‌یران تا سه‌ره‌تای مانگی تهمموز وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌رهه‌می گهنمو خۆ له‌جوتیاران وه‌رده‌گرێته‌وه‌و لهسایلۆکاندا هه‌ڵده‌گیرێن. به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌سای شه‌ڕی چه‌کدارانی داعش، سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌وی دێمیو به‌راو هه‌روا به‌جێهێڵراوه‌و نه‌توانراوه سوودی لێ وه‌ربگیرێ.
مه‌ولود خدر، جوتیارێکی به‌ئه‌زموونی ده‌شتی قه‌راجه له‌قه‌زای مه‌خمور، ئه‌مساڵ ده‌یان دۆنم زه‌وی له‌کیسچووه که ساڵانی پێشوو ده‌یتوانی به‌رهه‌مێکی زۆری دانه‌وێڵه بخاته سایلۆی مه‌خمووره‌وه، که‌چی ئه‌مساڵ ئه‌و جوتیاره دۆشداماوه به‌دیار زه‌ویه نهکێڵراوهکانییهوهو تا کۆتایی مانگی 11ی ساڵی پار ئومێدێکی هه‌بوو که به‌ڵای شه‌ڕ له ده‌ڤه‌ره‌که‌یان دوورکه‌وێته‌وه. به‌ڵام دیاره رۆژگار‌و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وو سه‌دان جوتیاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره نه‌بوون.
خدر بۆ "نیقاش" وتی: " به‌رهه‌می ساڵێکمان به‌فڕۆ چوو، چونکه نه‌مانتوانی ئه‌و ده‌شته به‌پیته‌ی قه‌راج وه‌کو ساڵان شین بکه‌ین. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رێی بدایه ئه‌مساڵ ساڵی گهنمو جۆ بوو له‌و شوێنانه‌ی که دووره‌په‌رێزتر بووه له‌شه‌ڕو گه‌نمیان داچاندووه، دیاره چ به‌رهه‌مێکی زۆری هه‌بووه."
قه‌زای مه‌خمور له‌ڕووی ئیدارییه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ڵام له‌ساڵی 2003وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌یه‌ک فه‌رمانگه‌ی حکومیی بۆ بردووه‌و به‌پێی ده‌ستووری عێراق یه‌کێکه له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان. مه‌خمور 65 کم که‌وتۆته رۆژئاوای شاری هه‌ولێر، له‌باکووره‌وه قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێرو خه‌باته‌و له‌باشووریشه‌وه روباری دیجله هه‌یه. هه‌ر بۆیه به‌یه‌کێک له‌ده‌شته بهپیتو به‌ره‌که‌ته‌کانی عێراق بۆ کشتوکاڵ دێته ئه‌ژمار.
ده‌شتی قهراجو که‌ندێناوه، له‌شوێنه بهناوبانگو به‌پیته‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه که ساڵانه بڕێکی زۆر گهنمو دانه‌وێڵه‌ی لێ به‌رهه‌م دههێنرێو بۆ پارێزگاکانی موسڵ‌و هه‌ولێر ده‌گوازرێته‌وه. رۆژی 8ی ئابی 2014 چه‌کدارانی داعش هێرشێکی به‌ربڵاویان بۆ ده‌ڤه‌ره ده‌ستپێکردو توانیان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ زیاتر له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا بیهێڵنه‌وه. بۆیه به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌که‌ی به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر هه‌ڵاتن.
هونه‌ر بابه ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵی مه‌خمور ئاماژه به‌وه ده‌دات که زیاتر 40%ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌کیس جوتیاران چوون‌و نه‌یانتوانیوه گهنمو جۆی لێ بچێنن. که ئه‌وه رێژه‌یه‌کی زۆره بۆ ده‌شتێکی بهپیتو به‌ره‌که‌تی ئه‌و ناوچه‌یه.
له‌لێدوانێکدا بۆ "نیقاش" هونه‌ر بابه ساڵح وتی: "به‌گشتی ناوچه‌که‌مان خاوه‌نی 555 دۆنم زه‌وی کشتوکاڵییه، له‌و رێژه بهرینو فراوانه، ئه‌مساڵ سێ سه‌د هه‌زار دۆنم زه‌وی داچێنراوه. ئه‌وه‌لای دیکه‌ی له‌به‌ر مه‌ترسی شه‌ڕو سوتاندنی له‌کاتی پێگه‌یشتنی، جوتیاران نه‌یانتوانی که‌ڵکی لێوه‌ر بگرن‌و هه‌روا بهبایهری (نەکێڵدراوی) ماونه‌ته‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵی مه‌خمور روونی ده‌کاته‌وه، ئه‌و به‌شه‌ی که گهنمو جۆی لێداچێنراوه "به‌رهه‌مێکی زۆر باش"ی هه‌بووه‌و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن قه‌ره‌بوویه‌کی که‌می ئه‌و زه‌وییه لهکیسچووانه بکاته‌وه که جوتیاران نه‌یانتوانیوه بیکێڵن. ئه‌ویش راستی قسه‌کانی خدر مه‌ولودی جوتیار ده‌سه‌لمێنێ که ده‌ڵێ، بهرههمو کوالێتی گهنمو جۆ له‌ده‌ڤه‌ری مه‌خمور زۆر باشبووه ئه‌مساڵ.
له‌لایه‌كی تره‌وه داعش له‌به‌شی باشووری رۆژئاوای که‌رکوک پێگه‌یه‌کی سه‌ربازیی پته‌وی هه‌یه، هه‌ر بۆیه جوتیاران له‌و پارێزگایه‌ش بوونه‌ته قوربانیی شه‌ڕه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌و چه‌کدارانه. به‌گوێره‌ی ئاماری فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵی که‌رکوک، زیاتر له 300 هه‌زار دۆنم زه‌وی کشتوکاڵی بهنهکێڵراوی ماونه‌ته‌وه، چونکه ئه‌و شوێنانه که که‌وتوونه‌ته ژێر کۆنترۆڵی داعش یان له‌نێوان شه‌ڕه‌کاندان.
به‌شی گه‌وره‌ی مه‌ترسییه‌کانی جوتیاران له‌وه‌دایه که له‌و ده‌ڤه‌ره‌یش زیاتر گهنمو جۆ ده‌چێنرێ، ئه‌و دانه‌وێڵانه‌ش له‌کاتی پێگه‌یشتنیان به‌ئاگرێکی زۆر که‌میشبێ، ده‌توانرێ ره‌نجی سه‌دان جوتیار به‌با بدرێ‌و رووبه‌رێکی گه‌وره له‌ناو بچێ. له‌م کاتانه‌دا شه‌ڕی نێوان دوو هێزی دژ به‌یه‌ک، کاره‌ساتێکی حه‌تمی بهشوێنهیهوه بۆ جوتیاران.
مه‌هدی موباره‌ک، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵی که‌رکوک بۆ "نیقاش" رایگه‌یاند: له‌سنووری پارێزگای که‌رکوک 740 هه‌زار دۆنم زه‌وی کشتوکاڵی هه‌ن که به‌شی هه‌ره زۆری زه‌وی دێمین (دێمی ئه‌و شوێنه‌یه که ئاوی لێ نییه بۆ کشتوکاڵ) ئه‌مساڵ توانراوه ته‌نیا 418 هه‌زار دۆنمیان سوودیان لێ وه‌ربگیرێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵی که‌رکوک وتی: "ئه‌و زه‌وییانه‌ی نهکێڵران ئه‌مساڵ یان له‌ژێر کۆنترۆڵی چه‌کدارانی داعشدان یان که‌وتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه‌و داعش به‌رانبه‌ر یه‌کتر وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕ ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌مساڵ 200 هه‌زار ته‌ن گهنمو جۆمان که‌متربێ له‌چاو ساڵی پێشوو، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی زۆره بۆ ده‌ڤه‌ری که‌رکوک."
به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵ له‌مه‌خمورو که‌رکوک رایانگه‌یاند، هه‌رچه‌نده زیاتر له‌چوار سه‌د هه‌زار ته‌ن گهنمو جۆیان که‌متر ده‌بێ، به‌ڵام پێشبینی ناکه‌ن ناوچه‌که‌یان پێویستی بهگهنمو جۆ هه‌بێ تا هاورده‌ی بکه‌ن بۆ سایلۆکانیان.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و زیانه زۆره‌ی به‌ر جوتیارانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه که‌وتووه، له‌هه‌رێمی کوردستان ساڵی هاته بۆ به‌رهه‌می دانه‌وێڵه. بۆیه ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه پێویستیان بهگهنمو جۆی ده‌ره‌وه هه‌بێ، ئه‌وا بتوانن که‌ڵک له‌و به‌رهه‌می هه‌رێمی کوردستان وه‌ر بگرن.
فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵی سلێمانی که ده‌ڤه‌رێکی بهپیتو به‌ره‌که‌تی وه‌کو ده‌شتی شاره‌زوورو گه‌رمیان که‌وتوونه‌ته ناوچه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌مساڵ بڕو کوالێتییه‌کی باشی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه لهدهڤهرهکهیان ده‌دورێته‌وه.
فه‌ره‌یدون وتی: "ئه‌مساڵ زۆربه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانمان داچێنراونو به‌هۆی ئه‌وه‌ی باران له‌کاتێکی باش‌و بڕو رێژه‌یه‌کی ستاندارد باری، به‌رهه‌می جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌که‌مان زۆر باشه‌و پێشبینی ده‌که‌ین به‌رهه‌می ئه‌مساڵی جوتیاران له‌ئاستێکی زۆر باشدابێ. شتێکی دیکه که ئه‌مساڵ جێی سه‌رنجه جوتیاران بایه‌خێکی زۆر باشیاندا به‌به‌رهه‌مه کشتوکاڵیهکانیانو به‌چاکی خزمه‌تیان ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕێی بڕو کوالێتییه‌کی زۆر باش ده‌که‌ین."
به‌پێی بڕیارێکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی هه‌رێمی کوردستان، رێگه نادرێ به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ناوخۆیی ببرێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆیی پێ پڕ بکرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ڤه‌ری موسڵ‌و که‌رکوک پێویستیان بهدانهوێڵهی هاورده‌کراو هه‌بێ، ئایا ده‌توانن که‌ڵک له‌و دانه‌وێڵه باشه‌ی هه‌رێمی کوردستانن وه‌ر بگرن؟
به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵ له‌مه‌خمورو که‌رکوک ده‌ڵێن، بۆ ئه‌مساڵ زۆر پێویستیان نابێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ داعش درێژه بکێشێ، ئه‌و کاته مه‌ترسی راسته‌قینه روو له‌جوتیارانی ناوچه‌که‌یان ده‌کات.