راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

خاشاكه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر كه‌ربه‌لا دروست ده‌كه‌ن

عه‌باس سه‌رحان
ساڵانه‌ دانیشتوانی‌ كه‌ربه‌لا به‌سه‌دان پارچه‌ له‌كه‌لوپه‌لی‌ ئه‌لكترۆنی‌ فڕێ‌ ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌…
27.03.2014  |  كه‌ربه‌لا
In Karbala, old mobile phones are just thrown in the ordinary rubbish.
In Karbala, old mobile phones are just thrown in the ordinary rubbish.

ره‌نگه‌ كه‌م ناوچه‌ی‌ عێراق هه‌بێت هێنده‌ی‌ كه‌ربه‌لا خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ كه‌لوپه‌لی‌ ئه‌لكترۆنی‌ به‌كاربهێنن، به‌تایبه‌تی‌ مۆبایل كه‌ زۆركه‌س دوان یان زیاتری‌ هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ كه‌لوپه‌له‌ بێ كوالێتییه‌كانی‌ چین‌و ئێرانیش له‌و شاره‌ ساغ ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر زوو تێكده‌چن‌و خه‌ڵكی‌ بڕیاری‌ گۆڕینیان ده‌دات.

كه‌لوپه‌له‌ كۆنه‌كان له‌ناوچه‌یه‌كی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار فڕێده‌درێن كه‌ به‌گۆڕستانی‌ خۆڵ‌‌و خاشاك ناسراوه‌، شاره‌زایانیش ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر شاره‌كه‌ دروست بووه‌.

حه‌مید ره‌حمان كه‌ پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا نۆ مۆبایلی‌ گۆڕیوه‌، هه‌ندێجار به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خراپ بووه‌و هه‌ندێ جاری‌ تریش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مۆدێلێكی‌ تازه‌ هاتووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌.

گۆڕینی‌ مۆبایل به‌هۆی‌ هاتنی‌ مۆدێلی‌ نوێوه‌ له‌ناو گه‌نجان زیاتر باوێتی‌، خاوه‌نی‌ دوكانه‌كانی‌ فرۆشتنی‌ مۆبایل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌ی‌ كڕیارانیان له‌گه‌نجان‌و ژنانن.

ئه‌حمه‌د به‌در كه‌ كوڕێكی‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌پاش ساڵی‌ 2003وه‌ تائێستا 21 جار مۆبایله‌كه‌ی‌ گۆڕیوه‌و هه‌رجارێكیش مۆبایله‌كه‌ی‌ پێشووی‌ داوه‌ به‌برا بچوكه‌كه‌ی‌ یان فڕێیداوه‌.

كاتێك ئه‌و ئامێرانه‌ له‌كارده‌كه‌ون ده‌چنه‌ وه‌رشه‌كانی‌ چاككردنه‌وه‌، یان چاكده‌كرێنه‌وه‌ یاخود سوود له‌چه‌ند پارچه‌یه‌كیان ده‌بینرێ‌و ئه‌ویتر فڕێ‌ ده‌درێته‌ ناو خۆڵ‌‌و خاشاكه‌وه‌، له‌م رووه‌وه‌ ره‌زا به‌حر خاوه‌نی‌ وه‌رشه‌ی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ مۆبایل ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ له‌كاركه‌وتوون، ئه‌گه‌ر فڕێی‌ نه‌ده‌ین چی‌ لێبكه‌ین".

نه‌ك ته‌نها مۆبایل به‌ڵكو كه‌لوپه‌له‌ ئه‌لكترۆنییه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك ته‌له‌فزیۆن‌و كۆمپیوته‌رو پاتری‌ وشك پاتری‌ ئۆتۆمبێل ساڵانه‌ به‌سه‌دانیان فڕێده‌درێنه‌ ناو خۆڵ‌‌و خاشاكی‌ ئاساییه‌وه‌.

حكومه‌تی‌ لۆكاڵی‌ كه‌ربه‌لا به‌ر له‌دووساڵ‌ مۆڵه‌تی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ دابوو به‌كۆمپانیایه‌كی‌ ئێرانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ ریسایكڵینی‌ خۆڵ‌‌و خاشاك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام تائێستا پرۆژه‌كه‌ ده‌ستی‌ به‌كارنه‌كردووه‌‌و رۆژ به‌رۆژیش خۆڵ‌‌و خاشاكی‌ شاره‌كه‌ زیاتر ده‌كات.

د. ئیخلاس عوبێدی‌ پسپۆڕی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ "نیقاش" رونكرده‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ هاوڵاتیان له‌مه‌ترسی‌ تێكه‌ڵكردنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ ئه‌لكترۆنی‌ به‌خۆڵ‌‌و خاشاكی‌ ئاسایی‌ تێناگه‌ن كه‌ چه‌نده‌ مه‌ترسی‌ كوشنده‌ی‌ به‌دواوه‌یه‌و وتی‌ "ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی‌ "شه‌كره‌و نه‌خۆشی‌ ده‌مارو كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی‌ رونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ چه‌ندین ماده‌ی‌ وه‌ك كادمیۆم‌و ره‌ساس‌و كرۆم‌و كاربۆین‌و باریۆمیان تێدایه‌و "مه‌ترسی‌ گه‌وره‌ن بۆ توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌".

هه‌رچه‌نده‌ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان له‌سه‌ر زۆربه‌ی‌ كه‌لوپه‌له‌كان رونكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ فڕێدانیان مه‌ترسیداره‌، به‌ڵام له‌عێراقدا جگه‌ له‌فڕێدان رێگایه‌كی‌ تر نییه‌ بۆ له‌كۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئامێرانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دروست.

د. ئیخلاس پێی‌ وایه‌ ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌بێت له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیای‌ به‌رهه‌مهێن بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ تێكده‌چن‌و ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ ده‌یان نه‌خۆشی‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و نازانین هۆكاره‌كه‌یان چییه‌، ره‌نگه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌وه‌ بێت".