راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پرۆژه‌كانی‌ به‌غدا په‌كیان كه‌وتووه‌

ئەیسەر جەبار
هه‌موو به‌یانییه‌ك قوسه‌ی‌و منداڵه‌كانی‌ ناچارن به‌سه‌ر ئه‌و به‌ردانه‌دا بپه‌ڕینه‌وه‌ كه‌ خۆیان له‌مبه‌ر بۆ…
27.02.2014  |  به‌غدا

قوسه‌ی‌ ته‌مه‌ن 34 ساڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ "نیقاش" باسكرد كه‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵه‌ ته‌نها شوێنی‌ ئاوه‌ڕۆكه‌ هه‌ڵكه‌ندراوه‌و پرۆژه‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ به‌جێهێڵدراوه‌، هه‌ریه‌ك له‌فه‌رمانبه‌رانی‌ ئه‌میندارێتی‌ به‌غداو ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا یه‌كتری‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌دواكه‌وتنی‌ پرۆژه‌كه‌.

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌غدا هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌و پرۆژه‌كانی‌ تر ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی‌ ستراتیژێكی‌ روون له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ پێشووی‌ پارێزگاوه‌و نه‌بوونی‌ بڕه‌ پاره‌ی‌ پێویست‌و فه‌رامۆشكردنی‌ لایه‌نی‌ چاودێری‌.

له‌مڕووه‌وه‌ ریاز عه‌زاز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌غدا ئه‌وه‌ی‌ بۆ "نیقاش" رونكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌به‌غدا زیاتر له‌700 پرۆژه‌ی‌ وه‌ستاوو له‌كاركه‌وتوو هه‌یه‌ له‌بواره‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و ته‌ندروستی‌ كه‌ ده‌بوو له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵ‌‌و ساڵی‌ رابردوودا ته‌واو ببونایه‌، ئه‌و پێی‌ وایه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا له‌رابردوودا كه‌تووه‌ته‌ هه‌ڵه‌وه‌ چونكه‌ ستراتیژی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كانی‌ نه‌بووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ دنیایه‌ك كاری‌ له‌سه‌ر خۆی‌ كه‌ڵه‌كه‌ كردووه‌.

عه‌زار ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ پلانێكی‌ پێنج ساڵه‌ی‌ داڕشتووه‌و به‌هیوایه‌ له‌رێیه‌وه‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌رز بكاته‌وه‌، جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا رێوشوێنی‌ توند ده‌گرنه‌ به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ كاره‌كان دواده‌خه‌ن‌و به‌م نزیكانه‌ش ناوی‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ده‌خه‌نه‌ لیستی‌ ڕه‌شه‌وه‌‌و ئێستا 34 كۆمپانیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ناویان ئاماده‌ كراوه‌.

باسی‌ له‌وه‌ش كرد هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه‌مته‌رخه‌م بێت پرۆژه‌كه‌ی‌ لێده‌سه‌ندرێته‌وه‌‌و له‌ئاینده‌شدا هیچ كارێكی‌ تر له‌گه‌ڵدا ناكرێت، ئه‌وه‌شی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م رێوشوێنه‌ نوێیانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌بێت.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌میندارێتی‌ به‌غدا ئه‌وه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌هه‌موو پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رپرسیار نین، چونكه‌ به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كان‌و به‌شێكی‌ تریان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاوه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێن.

حه‌كیم عه‌بدولزه‌هره‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌منیدارێتی‌ به‌غدا ئه‌وه‌ی‌ به‌"نیقاش" راگه‌یاند كه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ له‌جێبه‌جێكردندا دواده‌كه‌ون پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وه‌ك ئاوو ئاوه‌ڕۆو قیرتاوی‌ رێوبانه‌كانن، دانی‌ به‌وه‌شدا نا كه‌ هۆكاری‌ دواكه‌وتنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك پێویست پاره‌یان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه‌ یان ئه‌و جێگه‌یه‌ خانووی‌ زیاده‌ڕۆی‌ لێیه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ باری‌ ئه‌منی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ری‌ هه‌یه‌.

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ندین ئاسته‌نگ هه‌ن بوونه‌ته‌ مایه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌به‌غدای‌ پایته‌خت بێته‌ خواره‌وه‌، له‌مڕووه‌وه‌ ڤیان ده‌خیل سه‌رۆكی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند به‌شێكی‌ زۆری‌ دواكه‌وتنی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و چاودێریكردنی‌ پرۆژه‌كان كه‌ زۆربه‌ی‌ جار دوور له‌چاودێرین‌و خاوه‌نكار وه‌ك پێویست رایناپه‌ڕێنێت.

پێشتریش لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو كه‌ عێراق له‌ساڵی‌ 2005ه‌وه‌ بڕی‌ 10 ملیار دۆلاری‌ بۆ بواری‌ ئاوه‌ڕۆ داناوه‌ ئه‌مه‌ش 40% پێویستییه‌كان پڕناكاته‌وه‌.

یه‌كێك له‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی‌ له‌به‌غدا پرۆژه‌یان هه‌یه‌و خۆی‌ به‌باوكی‌ كه‌ریم ناساند، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ جیاوازی‌ به‌غدا پرۆژه‌كان رووبه‌رووی‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ به‌رپرسان ده‌بنه‌وه‌‌و ئه‌گه‌ر به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ش به‌قسه‌یان نه‌كات ئه‌وا رووبه‌رووی‌ رۆتینێكی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌ربازبوون لێێ‌ ئاسان نییه‌.

باوكی‌ كه‌ریم ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌به‌ڵێنده‌ره‌كان وه‌ك پێویست پابه‌ند نابن به‌به‌نده‌كانی‌ گرێبه‌سته‌كه‌وه‌‌و دوای‌ ده‌خه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ بڕی پاره‌ی‌ داواكراو زیاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌بڕوای‌ ئه‌و په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌نه‌بوونی‌ چاودێرییه‌وه‌.

به‌هۆی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ ئێستا عێراق تێی‌ كه‌وتووه‌، به‌شێكی‌ زۆری‌ پرۆژه‌كان له‌ناوچه‌ جیاجیكان‌و به‌تایبه‌تی‌ له‌به‌غدای‌ پایته‌خت په‌كخراون، ئه‌مه‌ش به‌بڕوای‌ چاودێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و هه‌ڵنه‌گرتنی‌ به‌رپرسیارێتی‌.

چاودێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كان ده‌نگدان به‌یاسای‌ ژماره‌ 21 كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ پارێزگاكانه‌وه‌، ره‌نگه‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌رز بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وكات به‌رپرسیارێتی‌ یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ لۆكاڵییه‌كانه‌وه‌و له‌ده‌رده‌سه‌ری‌ به‌رێوه‌بردنی‌ ناوه‌ند رزگاری‌ ده‌بێت.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌