راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

نه‌وت ئاگره‌كه‌ی‌ هه‌رێم‌و به‌غدا خۆش ده‌كات

ئەحمەد روبێعی
له‌كاتێكدا هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كارییه‌ بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌، هه‌مانكات حكومه‌تی‌…
6.02.2014  |  به‌غدا
مصفاة لتكرير النفط في البصرة
مصفاة لتكرير النفط في البصرة

به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستیانكردووه‌ته‌وه‌ به‌هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌رێی‌ بۆرییه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانی‌ توركی‌، پلانیشیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ داهاتوودا بڕی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم بگه‌ێننه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا.

هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم قه‌یرانێكی‌ تری‌ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا خولقاندووه‌و هه‌ر لایه‌نێكی‌ ناكۆكییه‌كه‌ش خۆیان به‌هه‌ق ده‌زانن له‌م قه‌یرانه‌دا.

سامی‌ عه‌سكه‌ری‌ په‌رله‌مانتاری‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تی‌ ناوه‌ند هه‌وڵی‌ زۆری‌ داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڕوا به‌هه‌رێم بهێنێت كه‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت رابگرێت‌و ئێستاش دوا چانسیان داوه‌ تا هه‌رێم به‌مه‌رجه‌كانی‌ به‌غدا رازی‌ بێت.

عه‌سكه‌ری‌ به‌"نیقاش"ی‌ وت "به‌غدا بڕیاریداوه‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ولێر بگرێته‌ به‌ر ئه‌گه‌ر به‌پێی‌ رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كات"، هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌حاڵه‌تی‌ به‌رده‌وامبوونیدا ئه‌وا هه‌رێم مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نامێنێت داوای‌ بودجه‌ بكات.

له‌هه‌مان رووه‌وه‌ خالید ئه‌سه‌دی‌ په‌رله‌مانتاری‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا دانوستانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن‌و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین جاری‌ تر قه‌یران له‌سه‌ر دۆسێی‌ نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌میان به‌زمانی‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ر كراون.

بۆ هه‌مان مه‌به‌ست په‌رله‌مانتاری‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت‌و وزه‌ فورات شه‌رع ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌ناردنی‌ نه‌وت له‌رێی‌ كۆمپانیای‌ كۆمۆی كوردییه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند شكست بهێنێت، له‌و باره‌شدا به‌قه‌د بڕی‌ نه‌وتی‌ نێردراو، له‌بودجه‌ی‌ هه‌رێم كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا پێناچێت كوردیش ده‌ستبه‌رداری‌ مافی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت ببێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت "هیچ لایه‌نێك مافی‌ خاوه‌ندارێتی‌‌و بڕیاری‌ به‌سه‌ر نه‌وتی‌ هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌".

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند "هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت‌و گاز مافی‌ هه‌رێمه‌و پێویستمان به‌مۆڵه‌تی‌ هیچ لایه‌ك نییه‌"، هه‌ورامی‌ ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵكشانی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌م، نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌رۆژێكدا ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل.

مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتاری‌ كوردو سه‌ركرده‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند هه‌رێم ده‌ستبه‌رداری‌ مافی‌ خۆی‌ نابێت له‌هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت‌و وتی‌ "زمانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ناوه‌ند نییه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "هه‌رێم ناچێته‌ ژێر باری‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ به‌غداوه‌و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 112ی‌ ده‌ستور مافی‌ هه‌ڵسوكه‌وتكردنی‌ هه‌یه‌ به‌سامانه‌كانی‌ خۆیه‌وه‌".

به‌ڵام پێناچێت ئه‌م پێداگرییه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ بێت، ئه‌وه‌تا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هۆشیاری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ پێداگرییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانی‌ به‌غدا.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح په‌رله‌مانتاری‌ گۆڕان له‌م رووه‌وه‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌رێم پاره‌ی‌ نه‌وت نه‌گێڕێته‌وه‌ بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌ له‌بودجه‌ی‌ عێراقدا كورتهێنان دروست ده‌بێت به‌بڕێك كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌نیو ملیار دۆلار".

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ عاسم جیهاد وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیبلۆماسی‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ "نیقاش"ی‌ دایه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و سزایانه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ دژی‌ هه‌رێم ده‌یگرێته‌ به‌ر له‌حاڵه‌تی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتدا.

عاسم جیهاد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌ئاستی‌ باڵا دانوستان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێت‌و وتی‌ "ئێمه‌ چاوه‌ڕێی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ین تا له‌ئاستی‌ سیاسی‌‌و یاسایی‌ هه‌نگاو هه‌ڵبهێنین".

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی‌ نه‌وت له‌عێراقدا بكه‌ونه‌ ژێر چاودێری‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وته‌وه‌‌و ته‌نها له‌رێی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆوه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكرێت.

پێده‌چێت وه‌ك كورد ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ویره‌ ئارد زۆر بكێشێت، چونكه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ یاساكانیش بۆچوونی‌ جیاواز هه‌یه‌.

عه‌لی‌ ته‌میمی‌ پسپۆڕی‌ یاسایی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌سیسته‌مه‌ ناوه‌ندییه‌كاندا ده‌سه‌ڵاتی‌ نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند، بیانوو به‌یاسای‌ ژماره‌ 97ی‌ ساڵی‌ 1967 ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ مافی‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت نادات به‌پارێزگاكان.

ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ به‌ته‌واوی‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕه‌ كورده‌كانه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ روونده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ یاساو ده‌ستوری‌ عێراقی‌ مافی‌ ده‌رهێنان‌و هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ داوه‌ به‌هه‌رێم.

ئیبراهیم به‌حر ئه‌لعلوم وه‌زیری‌ پێشوتری‌ نه‌وت گۆشه‌نیگایه‌كی‌ تر له‌باره‌ی‌ قه‌یرانه‌كه‌وه‌ شیده‌كاته‌وه‌و ئه‌و پێی‌ وایه‌ كێشه‌كه‌ سیاسییه‌ به‌ر له‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌باری‌ ئابورییه‌وه‌ هه‌بێت، پێشی‌ وایه‌ پاش به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌ند ده‌ستكه‌وتێك