راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پاره‌ی‌ باش بۆ به‌رپرسه‌كان‌و دڕاوه‌كه‌ش بۆ هه‌ژاران

وه‌حید غانم
هه‌زاری‌‌و پێنج سه‌دی‌‌و دووسه‌دو په‌نجا دیناری‌ به‌شی‌ خانه‌نشین‌و خاوه‌ن داهاته‌ نزمه‌كانه‌و هه‌موو جارێك…
4.07.2013  |  به‌سرا
It is mostly Iraq\'s poor and pensioners who are burdened with damaged bank notes.
It is mostly Iraq\'s poor and pensioners who are burdened with damaged bank notes.

ئه‌م مانگه‌ش هه‌موو مانگه‌كانی‌ تر ئوم حسێنی‌ ته‌مه‌ن 65 ساڵ‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌ناوچه‌ی‌ سه‌فوانه‌وه‌ بۆ به‌سره‌ بڕیوه‌ (40كم) تا له‌سه‌ره‌یه‌كی‌ دوور درێژدا بوه‌ستێت‌و ئه‌و پاره‌ی‌ خانه‌نشینیه‌ وه‌ربگرێت كه‌ به‌دوو مانگ جارێك پێی‌ ده‌درێت.

ئوم حسێن ده‌ڵێت "هه‌موو جاره‌كان ده‌كرێین به‌دوو به‌شه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ ره‌شوه‌و به‌خشیش ده‌ده‌ن پاره‌ی‌ باشیان پێده‌درێت‌و ئێمه‌و مانانیش هه‌میشه‌ پاره‌ی‌ بچووك‌و دڕاومان به‌ده‌كه‌وێت".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "خۆزگه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ به‌وه‌وه‌ بوه‌ستایه‌، ژمێریاره‌كان هه‌موو جارێك نزیكه‌ی‌ سێ‌ هه‌زار دینار له‌موچه‌ی‌ خانه‌نشین‌و زیندانیانی‌ سیاسی‌‌و بێوه‌ژنه‌كان به‌بێ‌ هۆ ده‌بڕن، ئه‌وه‌شی‌ داوای‌ هه‌موو موچه‌كه‌ی‌ بكات یه‌كسه‌ر پاره‌ی‌ دڕاوی‌ ده‌ده‌نێ‌".

زۆربه‌ی‌ ژنان‌و پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ناتوانن زۆر له‌سه‌ره‌دا بوه‌ستن، بۆیه‌ به‌م بێنه‌و به‌رده‌یه‌ش رازی‌ دابن تا موچه‌كه‌یان به‌پاره‌یه‌كی‌ باش‌و نه‌دڕاو بێت.

یوسف نافع كه‌ له‌بازاری‌ عه‌شار كاری‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو ده‌كات، ئه‌م ماوه‌یه‌ سه‌رقاڵه‌ به‌چاككردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌موو پاره‌ دڕاوه‌ی‌ چووه‌ته‌ به‌ر ده‌ستی‌.

له‌مڕووه‌وه‌ ده‌ڵێت "به‌شی‌ زۆری‌ ئه‌و پارانه‌ی‌ چاكیان ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌جۆره‌ بچووكه‌كانی‌ وه‌ك هه‌زار دینارو پێنج سه‌دو دووسه‌دو په‌نجا دیناره‌، بۆ چاككردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ گه‌وره‌كانی‌ وه‌ك سه‌د دۆلاریش زۆر خۆم ماندوو ده‌كه‌م".

نافع تێپی‌ ئاوی‌‌و كه‌تیره‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ به‌كارده‌هێنێت، چونكه‌ هیچ هۆكارێكی‌ تری‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

بۆ ئه‌مه‌ ده‌ڵێت "بۆ دۆلار زۆر ورد كارده‌كه‌م، بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌رنه‌كه‌وێت كه‌ چاككراوه‌ته‌وه‌، پاش پێكه‌وه‌ لكانه‌وه‌ی‌ كه‌مێك گه‌رمی‌ ده‌كه‌م تا تێپه‌كه‌ش ببێت به‌به‌شێك له‌پاره‌كه‌، به‌ڵام بۆ پاره‌ی‌ خۆمان كاره‌كه‌ زۆر ئاسانترو خێراتره‌".

كاری‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ به‌ته‌نها لای‌ ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو ده‌كه‌ن، به‌ڵكو زۆرجار ژنانی‌ ماڵه‌وه‌ به‌شێك له‌كاته‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ ته‌رخان كردووه‌.

ره‌باب حسێن كه‌ ژنه‌ فه‌رمانبه‌رێكه‌ ده‌ڵێت "به‌راستی‌ ماندوو بووم به‌ده‌ست به‌كارهێنانی‌ تێپه‌وه‌، چونكه‌ كه‌س پاره‌ی‌ دڕاومان لێ‌ وه‌رناگرێت، ته‌نها كێشه‌ی‌ ئێمه‌ دڕاوی‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ندێجار پاره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ پیسه‌ ناتوانین به‌كاری‌ بهێنن".

ره‌باب پێی‌ وایه‌ ئه‌و پاره‌ی‌ ئێستا به‌كارده‌هێنرێت له‌جۆرێكی‌ باش نییه‌، بۆیه‌ به‌خێرایی‌ ده‌دڕێت‌و تێكده‌چێت.

ئه‌م دراوه‌ نوێیه‌ی‌ عێراق له‌ساڵی‌ 2003وه‌ چاپكراوه‌، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ دراوی‌ نوێ‌ نه‌كه‌وتووه‌ته‌ بازاڕه‌كان‌و ئه‌وه‌ی‌ ئێستاش زۆر كۆن بووه‌.

حه‌مید غه‌نی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ بانكی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ عێراقی‌ له‌به‌سره‌ ده‌ڵێت "ساڵی‌ 2003 دراوی‌ نوێی‌ چاپی‌ ئینگلیزی‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی‌ پسپۆڕه‌وه‌ چاپكراو ئه‌وكات هه‌ردوو دراوی‌ كاغه‌زو ئاسن كه‌وتنه‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ڵام هه‌رزوو دراوی‌ ئاسن دیار نه‌ماو كاغه‌زه‌كه‌ش هیچی‌ تازه‌ی‌ لێنه‌هاتووه‌".

به‌رێوه‌به‌ری‌ بانكه‌كه‌ ده‌ڵێت "هه‌ندێ‌ نوسینگه‌ی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو به‌پاره‌ دراوی‌ بچووك‌و خراپ ده‌گۆڕنه‌وه‌ به‌جۆری‌ گه‌وره‌و باش، له‌م حاڵه‌ته‌دا خاوه‌نی‌ نوسینگه‌كه‌ له‌حیسابه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌بانك پاره‌ی‌ دڕاو داده‌نێ‌‌و له‌كاتی‌ راكێشانیدا جۆری‌ باشی‌ ده‌ده‌نێ‌، ئه‌مه‌ش ده‌گاته‌ چه‌ند ملیۆن دینارێك".

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ به‌سره‌ له‌چه‌ند كاتێكی‌ جیاوازدا بڕی‌ پێنج ملیۆن دینار له‌جۆری‌ بچووك ده‌دات به‌هه‌ریه‌ك له‌پانزه‌ بانكه‌كه‌ی‌ به‌سره‌.

نوسینگه‌كانی‌ دراویش بۆ هه‌ر یه‌ك ملیۆن دینارێك بڕی‌ هه‌شت هه‌زار دینار له‌خه‌ڵكی‌ وه‌رده‌گرن تا دراوه‌ بچووكه‌كانیان بۆ بگۆڕنه‌وه‌ به‌جۆری‌ گه‌وره‌و باش.

ئه‌حمه‌د نۆفل فه‌رمانبه‌رێكه‌ له‌به‌سره‌ دوو كیس پاره‌ی‌ هێنابوو بۆ لای‌ یه‌كێك له‌و نوسینگانه‌ تا بۆی‌ بگۆڕنه‌وه‌و له‌و كاته‌دا وتی‌ "موچه‌كانمان به‌پاره‌ی‌ بچووك ده‌ده‌نێ‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ دڕاون، بۆیه‌ ده‌بێت بیگۆڕینه‌وه‌ به‌دراوی‌ گه‌وره‌و له‌گیرفانی‌ خۆمان باجه‌كه‌ بده‌ین".

ئه‌و پێی‌ وایه‌ "عێراقییه‌كان بوون به‌دوو به‌شه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ پۆستیان به‌رزه‌ وه‌ك به‌رێوه‌به‌رو جێگره‌كانیان موچه‌كه‌یان به‌دراوی‌ جۆری‌ 25 هه‌زار دیناری‌ سور وه‌رده‌گرن‌و فه‌رمانبه‌رانیش پاره‌ دڕاوه‌كه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌".

ئه‌یاد به‌در كه‌ كاری‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو ده‌كات ده‌ڵێت "ئه‌و پاره‌ دڕاوه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س له‌ئێمه‌ی‌ وه‌رده‌گرن‌و ده‌چن له‌بانكه‌كان ده‌یگۆڕنه‌وه‌ به‌پاره‌ی‌ جۆری‌ گه‌وره‌و باش، دیسانه‌وه‌ دڕاوه‌كه‌ش له‌رێی‌ موچه‌وه‌ ده‌درێته‌وه‌ به‌خه‌ڵكی‌".

ئه‌یاد سه‌یری‌ له‌وه‌ دێت كه‌ بۆچی‌ پاره‌ی‌ تازه‌ ناخرێته‌ بازاڕه‌وه‌و ده‌ڵێت "ساڵانه‌ ئه‌وه‌ ده‌بیستین كه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ پاره‌ی‌ كۆن ده‌گۆڕێته‌وه‌ به‌پاره‌ی‌ نوێ‌، كه‌چی‌ هیچ له‌بارودۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت، ئه‌و قازانجه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ش ده‌ستمان ده‌كه‌وێت دڵخۆشمان ناكات، چونكه‌ ده‌زانین له‌گیرفانی‌ خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌كه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی‌ هه‌ر پاره‌ی‌ دڕاویان پێده‌درێت".