پێناچێ خاوه‌نی باخه‌كانی خانه‌قین كه‌ڵك‌و خۆشی ببینن له‌و ئاوه‌ی ئه‌مساڵ لهبهنداوێكدا بۆیان گلدراوه‌ته‌وه تا باخه‌كانی پێ تێراو بكه‌ن، چونكه ئه‌مساڵ ترسی ئاگرتێبه‌ربوونی دار‌و دره‌خته‌كانیان له‌گشت شتێ له‌پێشتره.
چالاكوانه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌وشاره هۆشداریی ده‌ده‌ن كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی به‌ڕێوه‌یه بۆ ناوچه‌كه‌یان له‌ئاكامی "ئاگرگرتنی نائاسایی" باخ و باخاته‌كانی خانه‌قین. له‌شه‌ش ساڵدا زیاتر له 140 جار له‌باخه‌كانی ئه‌و شاره ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌شی زۆریان له‌دوو مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا بووه به‌پێی قسه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی (لیژنه‌ی به‌رگریی لهبهرژوهندییهكانی خانه‌قین).
له‌دوای زۆربوونی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، نێوانی به‌رپرسانی ئیداره‌ی شاره‌كه به‌تایبه‌ت قایقمام و چالاكوانه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گرژیی و ئاڵۆزیی تێكه‌وتووه‌و یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به"خه‌مساردیی"و " فه‌وزا دروستكردن" چالاكوانه‌كان و خاوه‌نی چه‌ند باخێك گومان ده‌كه‌ن به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئاگر به‌ر ده‌درێته به‌شی زۆری باخه‌كان به‌ڵام نایڵێن گومانه‌كان روو لهكێن.
خانه‌قین به‌نێوبانگه به‌میوه‌ی مزره‌مه‌نی وه‌كو (پرته‌قاڵ، یه‌نگی دنیا، هه‌نار) له‌گه‌ڵ (خورما)ی نایاب. به‌هۆی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراقه‌وه. باخه‌كانی ئه‌و شاره كه نزیكه‌ی 1200 دۆنمه بوونه قوربانی ئاڵوگۆڕ پێكردنی خاوه‌نه‌كانیان. به‌شێكی زۆر له‌خاوه‌نه كورده‌كانیان ناچاركران ناوچه‌كه‌یان به‌جێ بێڵن و خه‌ڵكی دیكه‌ی له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق برانه شوێنه‌كانیان.
ساڵی 2003 له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن به‌شی زۆری ئه‌و كوردانه‌ی دوورخرابوونه‌وه، گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كه‌و چوونه‌وه سه‌ر باخ و باخاتی خۆیان. ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێنرابوونه ئه‌و شاره‌و كرابوونه خاوه‌نی باخه‌كان گه‌ڕانه‌وه شوێنی پێشوویان. به‌وه‌یش جارێكی دیكه باخه‌كان كه‌وتنه‌وه ده‌ستی باخهوانێكی دیكه.
زۆربوونی رێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌مساڵدا بوونه‌ته جێی گومانی به‌شێك له‌خاوه‌ن باخه‌كان، به‌ڵام به‌رپرسانی ئیداره‌و كشتوكاڵ له‌و شاره ده‌ڵێن به‌هۆی خزمه‌ت نه‌كردنیان و زۆربوونی پوش و په‌ڵاشه تێیاندا، ئاسانه بهپچووكترین هۆ ئاگر بگرن. به‌ختیار محه‌مه‌د له‌فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی خانه‌قین وتی " به‌شی زۆری دره‌خته‌كان وشك بوون له‌به‌ر كه‌م ئاوی و خزمهتنهكردنهوه. خاوه‌نه‌كانیان ناچن به‌لایانه‌وه به‌هه‌ر هۆیهكبێ ئه‌وه‌یش وایكردووه پوش و په‌ڵاشێكی زۆر لهباخهكان كۆبێته‌وه‌و خێرا ئاگر بگرن"
به‌رپرسانی ئیداره هه‌روه‌ها ده‌ڵێن گومان ده‌كه‌ن به‌شێ له‌خاوه‌نی باخه‌كان به‌ئه‌نقه‌ست ئاگریان پێوه بنێن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی باخه‌كه بكه‌نه شوێنی نیشته‌جێ بوون و بیفرۆشن، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ته‌واویان لا نییه له‌و باره‌یه‌وه.
چالاكوانه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌و شاره زیاتر له‌خاوه‌ن باخه‌كان په‌رۆشن بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان. هه‌ر ئاگرێك بكه‌وێته‌وه خێرا ده‌گه‌نه سه‌ری و به‌وێنه‌و ڤیدیۆ بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت. به‌هۆی ئه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ قایمقامی شاره‌كه‌یان ئاڵۆزیی هاتووه‌ته ئاراوه‌و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن له‌پۆسته‌كه‌ی.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا یه‌كێك له‌چالاكوانه‌كانی ئه‌وشاره وتی " گومانمان هه‌یه له‌و رێژه زۆره‌ی سوتانی باخه‌كان. ئه‌وه رێژه‌یه‌كی ترسناكه له‌شه‌ش ساڵدا 140جار باخه‌كان ئاگریان تێبه‌ربووه. ئیداره‌ی شاره‌كه شكستی هێناوه لهپارێزگارییكردن له‌ژینگه‌و سروشتی خانه‌قین بۆیه داوامانكردووه ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرێ" سه‌لام نایڵێ گومانه‌كانیان روو له‌كێیه.
له‌باره‌ی ژینگه‌ی شاره‌كه‌یان سه‌لام زیاتر وتی " دیمه‌نی ژینگه‌ی خانه‌قین به‌م شێوه‌یه‌یه: هه‌زاران ته‌ن له‌زبڵ و خاشاك، پاشماوه‌ی فڕێدراوی سه‌یاره‌و ملیۆنان مین و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێره كاره‌باییه‌كان، ئه‌مه دیمه‌نێكی ترسناكه و نموونه‌یه‌كه بۆ ژینگه‌یه‌كی وێران، جۆریكه له دڕندایه‌تی، به‌داخه‌وه هۆشیاریی ژینگه‌ییمان زور لاوازه‌و حكومه‌ت و ئیداره‌یش دهسهپاچهن به‌دیار ئه‌و دیمه‌نانه‌وه"
قایمقامی خانه‌قین (محه‌مه‌دی مه‌لا حه‌سه‌ن) له‌باره‌ی سوتانی باخه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێ هۆی زۆره كه ئاگریان تێبه‌رده‌بێ و ئه‌ویش وه‌كو زۆر كه‌سی دیكه گومانی هه‌یه له‌و دیارده‌یه. محه‌مه‌د وتی " هۆكاره‌كان زۆرن به‌شی زۆری په‌یوه‌ندیی به‌خاوه‌ن باخه‌كانه‌وه هه‌یه كه باخه‌كانیان پشتگوێخستووه‌و خزمه‌تیان ناكه‌ن هه‌ندێكیان ده‌یانه‌وێ دره‌خته‌كان نه‌مێنن و بیكه‌نه شوێنی نیشته‌جێبوون و بیفرۆشنه‌وه ئه‌وه داهاتێكی باشتری هه‌یه بۆیان. به‌ڕاستی حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به‌رنامه‌یان نییه بۆ په‌ره‌پێدانی باخه‌كانی خانه‌قین. وه‌ختێ خاوه‌ن باخ خه‌رجی زۆربێ تا داهات ناتوانی ناچاری بكه‌ی باخداریی بكات ئێمه‌یش هیچمان پێناكرێت."
حه‌وت ساڵی پێشوو به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی (ئه‌ڵوه‌ن) له‌مانگه‌كانی نیسان تا ئه‌یلولی گشت ساڵێك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران. باخه‌كانی خانه‌قین ده‌كه‌وتنه به‌رده‌م مه‌ترسیی وشكبوونه‌وه. چونكه ئه‌و ئاوه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌و باخدارییه له‌و ناوچه‌یه‌دا. به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوی (ئه‌ڵوه‌ن) له‌نزیكی خانه‌قین دووچاری ئه‌و گرفته نه‌هاتن.
فواد حه‌سه‌ن كه به‌دیار گڕگرتنی باخهكهیهوه دۆش دامابوو له‌بایه‌خی ئه‌و قسانه‌ی كه‌مكرده‌وه كه ده‌وترێ گومان ده‌كرێت خاوه‌ن باخه‌كان بۆخۆیان ئاگر بخه‌نه‌وه تا زه‌وی باخه‌كانیان بكه‌نه شوێنی نیشته‌جێبوون وتی " ئه‌وه راست نییه.... ئه‌م باخه باب و باپیرم نیاتیانناوه سه‌د ساڵه بنه‌ماڵه‌كان پارێزگاری له‌و باخه ده‌كه‌ین ئێسته چۆن ده‌ستمان تێی ده‌چێ ئاگری پێوه‌بنێین. به‌ڕاستی گومانمان هه‌یه كه ده‌ستێك هه‌بێ بۆ سوتانی باخه‌كان".