راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

عێراق چه‌ندی‌ پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ بودجه‌

سیروان جه‌عفه‌ر
بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2013 عێراق بریتیه‌ له‌(118.6) ملیار دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكی‌، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه‌ زۆر نالۆژیكیه‌، له‌گه‌ڵ‌…
13.12.2012  |  دوبه‌ی‌

به‌پێی‌ دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاری‌ له‌پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2013 داوه‌ به‌بڕی‌ 138 ترلیۆن دینار (118.6) ملیار دۆلار، واته‌ 18 ملیار دۆلار زیاتر له‌بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2012 كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 100 ملیار بوو.

بودجه‌ی‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ نیمچه‌ ته‌واو پشتی‌ به‌ستووه‌ به‌داهاتی‌ نه‌وت، به‌جۆرێك هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت 95% داهاتی‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 70% كۆی‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆ.2

له‌وكاته‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی‌ 2003 هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر عێراق‌و كۆتایی‌ هێنا به‌سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت عێراق به‌خێرایی‌ زیادی‌ كردو له‌كاتێكدا كۆی‌ هه‌نارده‌ 1.4 ملیۆن به‌رمیل بوو له‌ساڵی‌ 2002 بۆ یه‌ك رۆژ3، ئه‌و بڕه‌ له‌ساڵی‌ 2011 گه‌یشته‌ 2.1 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا.

ئه‌م زیادبوونی‌ به‌رهه‌مه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخ له‌پاش ساڵی‌ 2000 كه‌ پاشان له‌2003وه‌ درێژه‌ی‌ كێشا تائێستا، له‌كاتێكدا ساڵی‌ 2002 یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 23.32$ ده‌فرۆشرا، ساڵی‌ 2011 ئه‌و ژماره‌یه‌ گه‌یشته‌ 106.17 دۆلار.

به‌هۆی‌ ئه‌م هۆكارانه‌ داهاتی‌ عێراق له‌كه‌رتی‌ نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر زیادی‌ كردوو ئه‌مه‌ش به‌رووی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بوو به‌سه‌ر زیادبوونی‌ بودجه‌وه‌.

ئه‌م خشته‌یه‌ كۆی بودجه‌ی‌ عێراق له‌ماوه‌ی‌ نێوان ساڵانی‌ 2003 بۆ 2013 رونده‌كاته‌وه‌.

ساڵ

2003

2004

2005

2006

2007

2008

2009

2010

2011

2012

2013

به‌ملیار دۆلار

6.1

19.9

24.4

34

41.1

72.2

58.6

72.4

82.6

100.00

118.4

وه‌ك پێوه‌رێكیش ده‌بێت ته‌ماشای‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان بكه‌ین، به‌دیاریكراویش ده‌بێت بڕوانینه‌ ئاستی‌ ناوه‌ندی‌ وڵاتانی‌ رێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئابوری‌‌و گه‌شه‌ پێدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ نزیك له‌داهات‌و خه‌رجیان بدۆزینه‌وه‌.

ئه‌م خشته‌ی لیستێكی‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌وڵاتانی‌ رێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئابوری‌‌و گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان‌و خه‌رجی‌ حكومه‌ت بۆ ساڵی‌ 2009و به‌ركه‌وته‌ی‌ تاكه‌ كه‌س له‌و خه‌رجییه‌.

وڵات

ژماره‌ی‌ دانیشتوان

خه‌رجی‌ حكومه‌ت به‌ملیار

به‌ركه‌وته‌ی‌ تاكه‌كه‌س

ئوستورالیا

21955000

303

13819

كه‌نه‌دا

33720180

562

16655

فه‌ره‌نسا

62636430

1182

18866

ئه‌ڵمانیا

81902300

1414

17263

یابان

127510000

1603

12570

كۆریا

48746690

399

8184

ئیسپانیا

45929480

678

14771

به‌ریتانیا

60930000

1,106

18155

ئه‌مه‌ریكا

306656300

5908

19266

ناوه‌ندی‌ رێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئابوری‌‌و گه‌شه‌ پێدان

-

-

15331

عێراق (2009)

31664000

58

1851

عێراق (2013)

34409000

118

3440

عێراق

بودجه‌ی‌ نموونه‌یی‌ (2013)

34409000

527

15331

بودجه‌ی‌ عێراق له‌ساڵی‌ 2013 به‌رزترین ئاستی‌ بودجه‌یه‌ له‌مێژووی‌ عێراقدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرین كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق 34 ملیۆن كه‌سه‌ واته‌ هه‌ر كه‌سێك نزیكه‌ی‌ 3440$ خه‌رجیه‌تی‌.

به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ رێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئابوری‌‌و گه‌شه‌ پێدان خه‌رجیده‌كه‌ن كه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك 15331$ ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و كاته‌ خه‌رجی‌ حكومی‌ له‌عێراقدا بگاته‌ 500 ملیۆن.

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ 95% داهاتی‌ حكومه‌ت له‌نه‌وته‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و قازانجه‌ی‌ عێراق ساڵی‌ 2011 له‌نه‌وت ده‌ستی‌ ده‌كه‌وت بریتی‌ بوو له‌ 83 ملیار دۆلار، ئه‌وكات هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت 2.1 ملیۆن به‌رمیل بوو له‌رۆژێكدا.

به‌و پێیه‌ی‌ به‌رزترین ئاستی‌ داهاتی‌ نه‌وت كه‌ عێراق به‌ده‌ستی‌ هێنابێت 83 ملیار دۆلاره‌و ئه‌مه‌ش زۆر كه‌متره‌ له‌و 118 ملیار دۆلاره‌ی‌ عێراق پێویستی‌ پێیه‌تی‌، بۆیه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ نه‌وت به‌شی‌ خه‌رجی‌ ناكات له‌عێراقدا‌و پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌مه‌چه‌شنی‌ هه‌بێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ پێشكه‌وتوو.

به‌ڵام ره‌نگه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س رای‌ وابێت زیادبوونی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت یارمه‌تی‌ حكومه‌ت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ئاینده‌دا پێویستییه‌كانی‌ پڕبكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ له‌شوێنی‌ خۆیدا نییه‌.

گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وت له‌جیهاندا عه‌ره‌بستانی‌‌ سعودیه‌و ئه‌ویش كۆی‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ 318 ملیار دۆلار بووه‌13، كاتێك رۆژانه‌ له‌ساڵی‌ 2011 بڕی‌ 7.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردووه‌.14

ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات تا ساڵی‌ 2020 ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق بگاته‌ 4.4 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌شی‌ عێراق ناكات كه‌ ئه‌وكات ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 41.8 ملیۆن كه‌س.

ئه‌وكات عێراق پێویستی‌ به‌بودجه‌یه‌كه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ ده‌بێت بگاته‌ 640.7 ملیار دۆلار، بۆیه‌ هه‌رگیز داهاتی‌ نه‌وت به‌شی‌ عێراق ناكات.

ده‌بێت حكومه‌تی‌ عێراقی‌ تێڕوانینه‌كانی‌ خۆی‌ بگۆڕێت‌و بنكه‌ی‌ داهاته‌كانی‌ فراوان بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بودجه‌كه‌ی‌ به‌شی‌ وڵات بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ویستی‌ له‌چه‌ند ساڵی‌ داهاتوودا گه‌شه‌ به‌خۆوه‌ ببینێت.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌