راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ندیكای‌ كرێكاران ئێسك‌و پروسكی‌ تیا ده‌شكێت

وه‌حید غانم
له‌باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌ به‌سه‌ر شه‌قامێكی‌ لاوه‌كی‌ ناوجه‌رگه‌ی‌ شاری‌ به‌سره‌ ده‌ڕوانێت، یه‌كێتی‌ سه‌ندیكا…
19.07.2012  |  به‌غدا
Basra\'s trade union headquarters.
Basra\'s trade union headquarters.

فه‌رمانگه‌ی‌ ئاگركوژاندنه‌وه‌ ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك له‌م باره‌گایه‌وه‌ دووره‌، ره‌نگه‌ ناكۆكیه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌ سه‌ندیكاكان‌و لیژنه‌ی‌ وه‌زاری‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ كرێكاریه‌كان له‌هه‌ر ساتێكدا پێویستی‌ به‌وه‌ بێت ئاگركوژێنه‌وه‌ فریای‌ بكه‌وێت.

قه‌یرانه‌كه‌ له‌و كاته‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا كه‌ مه‌كته‌بی‌ ته‌نفیزی‌ یه‌كێتی‌ سه‌ندیكا كرێكاریه‌كانی‌ عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌و لیژنه‌یه‌كی‌ وه‌زاری‌ پێكهات بۆ ئاماده‌سازی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ئایاری‌ رابردوو.

حسێن فازڵ‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ سه‌ندیكا كرێكاریه‌كانی‌ به‌سره‌ رایگه‌یاند چه‌ند هه‌وڵێك هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌پشت مه‌كته‌بی‌ ته‌نفیزی‌ شه‌رعیه‌وه‌ كاربكرێت، ئه‌مه‌ش له‌رێی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ بۆ تاوتوێكردنی‌ شێوازی‌ به‌رێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردن.

له‌مڕووه‌وه‌ ده‌ڵێت "تووشی‌ سه‌رسوڕمان بوین كه‌ بینیمان ئه‌ندامێتی‌ پێنج ئه‌ندام سڕكراوه‌و داواكراوه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ بكرێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ ساڵانه‌ به‌رێوه‌ بچێت".

ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ سڕكردن بووه‌ مایه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ كه‌ 250 ئه‌ندامی‌ سه‌ندیكای‌ له‌خۆگرتووه‌ له‌كۆتایی‌ ئایاری‌ رابردوو كۆببنه‌وه‌، وه‌ك فازڵ‌ ده‌ڵێت "مه‌كته‌بێكی‌ ته‌نفیزی‌ نوێمان پێكهێنا له‌بری‌ ئه‌و مه‌كته‌به‌ی‌ ره‌وتی‌ سه‌در ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گرتووه‌و هه‌موو هه‌وڵی‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كۆنترۆڵی‌ یه‌كێتیه‌كه‌و موڵك‌و ماڵێ‌ بكات".

رووداوه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ بووه‌ مایه‌ی‌ یه‌كگرتنی‌ نه‌یارانی‌ دوێنێ‌ له‌نوێنه‌رانی‌ سه‌ندیكاكان له‌خۆپیشاندانێكی‌ پاڵپشتی‌ له‌به‌سره‌، له‌م رووه‌وه‌ عه‌لی‌ عه‌باس خه‌فیف نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ گشتی‌ سه‌ندیكاكان‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ كرێكاران ده‌ڵێت "به‌شداریكردنمان له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ وه‌ك هه‌ڵوێستێكی‌ پاڵپشتیه‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌ سه‌ندیكاكان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانه‌ حكومیه‌ی‌ لایه‌نێكی‌ ئاینی‌ پاڵپشتی‌ ده‌كات".

به‌ڵام خه‌فیف ناكۆكی‌ پێشووی‌ نێوان هێزه‌ سه‌ندیكاكانی‌ له‌یاد نه‌كردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (16)ی‌ پۆل برێمه‌ری‌ حاكمی‌ مه‌ده‌نی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌عێراق له‌ 2003 سه‌ریهه‌ڵدا.

ده‌ڵێت "ئه‌و بڕیاره‌ی‌ كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت یه‌كێتی‌ گشتی‌ سه‌ندیكا كرێكاریه‌كان نوێنه‌ری‌ شه‌رعی‌ كرێكارانی‌ عێراقه‌، ده‌ستدرێژیه‌كی‌ روونه‌ بۆ سه‌ر مافی‌ كرێكاران له‌دیاریكردنی‌ سه‌ندیكاكانیان، ئێستا زیاتر له‌ 6 یه‌كێتی‌ كرێكاران هه‌یه‌ كه‌ له‌عێراق كار ده‌كه‌ن‌و له‌نێویشیاندا دوو یه‌كێتی‌ له‌كوردستانه‌وه‌، بۆیه‌ به‌پێی‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 87 نه‌حكومه‌ت‌و نه‌هیچ حیزب‌و لایه‌نێك بۆی‌ نییه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كرێكاران بكات".

تۆمه‌تباركردنی‌ ره‌تی‌ سه‌در به‌وه‌ی‌ ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌ندیكاكاندا بگرێت، له‌سه‌ر زاری‌ عه‌لی‌ حسێن ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا له‌ره‌وتی‌ سه‌درو سه‌رپه‌رشتیاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ كرێكارییه‌كان ره‌تكرایه‌وه‌و وتی‌ "لیژنه‌یه‌كی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ عێراقی‌ تێدایه‌، هه‌ر لایه‌ك له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ پێگه‌یه‌كی‌ كرێكاری‌ به‌هێزی‌ هه‌یه‌".

بڕیاری‌ ژماره‌ 3ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ حوكم كه‌ له‌ساڵی‌ 2004 ده‌رچووه‌ له‌باره‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و سه‌ندیكاكانه‌وه‌، ئه‌ماژه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ تێدایه‌ كه‌ هه‌موو یه‌كێتی‌‌و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان له‌كار راگیراون تا ئه‌و كاته‌ی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ وه‌زاری‌ ئاماده‌سازی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ نوێ‌ ده‌كات، له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردووشدا لیژنه‌ی‌ وه‌زاری‌ كه‌ له‌به‌غداوه‌ پێكهاتبوو هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ندیكاكانی‌ رۆژنامه‌نووسان‌و ئه‌ندازیاران‌و مامۆستایانی‌ به‌رێوه‌برد.

هادی‌ عه‌لی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ گشتی‌ سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی‌ عێراق گومانی‌ له‌یاسایی‌ بوونی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌سازی‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ پێكهاتووه‌و وتی‌ "له‌رێی‌ دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ساڵی‌ 2006 تانه‌ له‌یاسایبوونی‌ گیراوه‌، ئه‌مه‌ش پاش هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسان، به‌ڵام ئه‌وان یاسایان تێپه‌ڕاندوو له‌كاری‌ خۆیان به‌رده‌وام بوون".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌رێی‌ دادگای‌ فیدراڵیه‌وه‌ داوایه‌كی‌ یاساییمان به‌رزكرده‌وه‌و ئه‌وه‌مان تیا سه‌لماند كه‌ بڕیاری‌ ژماره‌ 3ی‌ ساڵی‌ 2004 به‌سه‌ر سه‌ندیكا كرێكارییه‌كاندا جێبه‌جێ‌ نابێت".

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ عه‌باس جورانی‌ ئه‌ندامی‌ محه‌لی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ له‌به‌سره‌ پێی‌ وایه‌ مه‌سه‌له‌كانی‌ چینی‌ كرێكاران له‌رووی‌ مێژووییه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌لایه‌نه‌ چه‌پڕه‌وه‌كانه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ چه‌مكی‌ كاری‌ سه‌ندیكا له‌وه‌دا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ خاوه‌ن بیروڕای‌ جیاواز له‌چوارچێوه‌یه‌كی‌ پیشه‌ییدا كۆبكاته‌وه‌.

جورانی‌ ده‌ڵێت "هه‌ندێ‌ لایه‌نی‌ ئاینی‌ له‌به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتنی‌ كاری‌ سه‌ندیكادا كورت بینن".

له‌رووی‌ مێژووییه‌وه‌ سه‌ره‌تای‌ كاری‌ رێكخراوه‌یی‌ سه‌ندیكاكانی‌ كرێكاران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوو، كاتێك كرێكارانی‌ هێڵی‌ ئاسنین‌و كارخانه‌ی‌ سه‌ربازی‌ داوای‌ پێكهێنانی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ خاوه‌نكاریان پێشكه‌ش كرد له‌ساڵی‌ 1924.

سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری‌ بیری‌ ماركسی‌‌و بۆچوونه‌كانی‌ حیزبی‌ كرێكارانی‌ به‌ریتانیاو سه‌ندیكا چاكسازییه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیادا بوون.

له‌پاش شۆڕشی‌ 1958 سه‌نیدكاكان به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هێزیان له‌ده‌ستدا، له‌سه‌رده‌می‌ سه‌ره‌ككۆماری‌ پێشووی‌ عێراق سه‌دام حسێن، ساڵی‌ 1987 بڕیاری‌ ژماره‌ 150 ده‌ركرا كه‌ له‌رێیه‌وه‌ كاری‌ كرێكاری‌ گۆڕدرا بۆ فه‌رمانبه‌ری‌.

سه‌ره‌تای‌ ئه‌م ناكۆكیه‌ی‌ ئێستاش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2011 كاتێك لیژنه‌ی‌ وه‌زاری‌ ئاماده‌كار، كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ خۆپاڵاوتنی‌ له‌و شاره‌ راگه‌یاند، ئه‌وكات پێنج ئه‌ندامی‌ لیژنه‌كه‌ كشانه‌وه‌ به‌و بیانووه‌ی‌ "سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ تاكلایه‌نه‌ بڕیاری‌ داوه‌و تۆمارو مۆره‌كانی‌ خستووه‌ته‌ لای‌ خۆی‌‌و هه‌ندێ‌ كه‌سی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ سه‌ندیكا هێناوه‌".

له‌مڕووه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ سه‌ندیكاكانی‌ كرێكاران له‌به‌سره‌ ده‌ڵێت "له‌دادگا تانه‌مان له‌جموجۆڵی‌ لیژنه‌ وه‌زاریه‌كه‌ داوه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ دروستبونیه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن تانه‌مان داوه‌ له‌وه‌زیری‌ كار، به‌ڵام ئه‌و وه‌زیره‌ كه‌ سه‌ر به‌ره‌وتی‌ سه‌دره‌ پێی‌ وایه‌ ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ له‌كاتێكدا ئه‌مه‌یان نوێنه‌ری‌ شه‌رعی‌ كرێكارانه‌، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ردوو یه‌كێتی‌ عه‌ره‌بی‌‌و نێوده‌وڵه‌تیی‌ كرێكارانمان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ئاگادار كرده‌وه‌".

یه‌كێتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سه‌ندیكاكانی‌ كرێكارانی‌ عه‌ره‌ب له‌مانگی‌ ئایار (مایۆ)ی‌ 2011 داوای‌ له‌ ده‌خیل قاسم حه‌سون وه‌زیری‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقی‌ بۆ كاروباری‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ كرد هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخات تا ئه‌و كاته‌ی‌ "راو بۆچونه‌كان یه‌كده‌خرێن"، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دواتر تانه‌یان لێ‌ نه‌گیرێت.

عه‌لی‌ حسێن ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌سه‌ره‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "زیاتر له‌ 50 لیژنه‌ی‌ سه‌ندیكایی‌ هه‌ن كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كرێكاران ده‌كه‌ن له‌قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ سه‌ر به‌به‌سرا، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ 6 سه‌ندیكا له‌ناوه‌ندی‌ شاردا، كه‌ به‌ته‌نها كرێكارانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌خۆده‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هه‌ڵبژاردنی‌ رێبه‌رانی‌ كرێكارانه‌وه‌ هه‌یه‌، ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا كراون بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌وێ‌ سه‌ندیكای‌ سه‌ره‌كی‌‌و نوسینگه‌ی‌ ته‌نفیزی‌ هه‌ڵبژێرن".

له‌نێو ئه‌م ململانێیه‌دا ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ داوا ده‌كه‌ن كاری‌ سه‌ندیكاكان به‌سیاسی‌ نه‌كرێت هیچ شوێنیان نابێته‌وه‌ یان فه‌رامۆش ده‌كرێن، له‌كاتێكدا ماده‌ی‌ 22ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ ئاماژه‌ به‌كاری‌ بزوتنه‌وه‌ كرێكارییه‌كان‌و رۆڵیان ده‌كات له‌هه‌موو كه‌رته‌كان بێ هیچ كۆت‌و به‌ندێك، ئه‌گه‌ر ئه‌م ماده‌یه‌ وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێ‌ بكرێت ئه‌وا ئازادی‌ كاری‌ سه‌ندیكاكان ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ دروستبوونی‌ رای‌ گشتی‌‌و گروپی‌ فشار له‌بواره‌كه‌ی‌ خۆیاندا.