راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

هه‌زار دینار ده‌بێته‌ یه‌ك دینار!

مه‌یاده‌ داوود
له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ هه‌ڵگرتنی‌ سێ‌ سفری‌ سه‌ر دیناری‌ عێراقی‌، لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی‌ ئابوری‌، قاسم جه‌بار،…
27.04.2011  |  به‌غدا
الدينار العراقي
الدينار العراقي

هه‌رچی‌ له‌باره‌ی‌ لایه‌نی‌ ده‌رونی‌ سه‌رمایه‌داریشه‌وه‌یه‌، قاسم جه‌بار رونیده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چی‌ ئه‌م گۆڕانكاریه‌ ته‌نها له‌روی‌ ژماره‌‌و سیفره‌وه‌یه‌، نه‌ك قیمه‌تی‌ راسته‌قینه‌ی‌ دراوه‌كه‌، به‌ڵام "ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ نمونه‌ 10 ملیۆنی‌ هه‌بێت، له‌پاش لابردنی‌ سیفره‌كانی‌ سه‌ر دراوه‌كه‌، وا هه‌ست ده‌كات كه‌ پاره‌كه‌ی‌ كه‌می‌ كرد، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی‌ بازاڕ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ راسته‌وخۆ نرخی‌ شمه‌ك گرانده‌بێت‌و له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌فعلی‌ به‌های‌ دراوه‌كه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌".

به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند ئابوریناسێكی‌ تر پێشوازیان له‌و هه‌نگاوه‌ كرد، به‌تایبه‌ت كه‌ عێراق یه‌كه‌مین وڵات نییه‌ كارێكی‌ له‌و جۆره‌ بكات، به‌ڵكو پێشتر ئه‌ڵمانیا‌و توركیاش كردویانه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئابوریناس كه‌ریم حلفی‌ ئاماژه‌ی‌ پێدا.

حلفی‌ بۆ نیقاشی‌ رونكرده‌وه‌ "ئێمه‌ مه‌به‌ستمان نییه‌ كۆپی‌ ئه‌زمونی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت پێشتر سه‌رجه‌م مه‌رجه‌ بابه‌تیه‌كانی‌ ناوخۆی‌ عێراق به‌رجه‌سته‌بكرێن، ئه‌وجا سیفره‌كان لاببه‌ین"، به‌تایبه‌ت "عێراق دوچاری‌ چه‌ندین كێشه‌ی‌ ئابوری‌ گه‌وره‌ بوه‌ته‌وه‌‌و بێكاری‌ له‌ئاستێكی‌ به‌رزدایه‌، ئه‌مانه‌ش كێشه‌گه‌لێكن كاتی‌ زۆریان ده‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردن".

به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ كێشه‌كانی‌ به‌رده‌م ئابوری‌ عێراق كاریگه‌ری‌ سلبی‌ گه‌وره‌یان به‌سه‌ر وڵاتدا جێهێشتوه‌، به‌لابردنی‌ سیفری‌ سه‌ر دراوه‌كانیش، هه‌زار دیناری‌ عێراقی‌ ده‌بێته‌ یه‌ك دینار‌و ئه‌مه‌ش هه‌مدیس كاریگه‌ری‌ دووسه‌ره‌ی‌ ده‌بێت.

كاریگه‌ری‌ یه‌كه‌میان، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ راوێژكاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق، مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د، رونیده‌كاته‌وه‌، بریتیه‌ له‌ "كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ پاره‌ی‌ كاشی‌ ئێستای‌ عێراق كه‌ نزیكه‌ی‌ 27 تریلیون دیناره‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ سلبی‌ هه‌بوه‌ به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ رۆژانه‌ی‌ هاوڵاتیان‌و بانكه‌كان".

هه‌رچی‌ روی‌ دوه‌میشیه‌تی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ دراوه‌كه‌ وا ده‌كات "بازرگانه‌كان دراوی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆیان هه‌ڵگرن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كردنیان هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئێستاوه‌ كه‌ هه‌مو مامه‌ڵه‌ بازرگانیه‌كان به‌دۆلار ده‌كرێت".

راوێژكاره‌كه‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ بتواندرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌په‌له‌یی‌ ئه‌نجامبدرێت، چونكه‌ ده‌بێت پێشتر "مه‌رجه‌كان بێنه‌ ئاراوه‌ وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵاوسانی‌ دراو‌و نوسینی‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و دواتر ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران".

به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌، هاوڵاتیانی‌ عێراق له‌چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ن، به‌تایبه‌ت گه‌ر ببێته‌ مایه‌ی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ به‌های‌ دراوه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانیه‌كانی‌ تر، له‌هه‌مانكاتیشدا ترسی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ لابردنی‌ سیفره‌كان دراوه‌كه‌یان هێنده‌ی‌ تر بێبه‌ها بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دوكاندارێكی‌ خوارده‌مه‌نی‌ له‌یه‌كێ‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ له‌ئێستادا پێی‌ باشتره‌ به‌دۆلار مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بازرانه‌كانی‌ جومله‌ بكات، چونكه‌ قه‌باره‌ی‌ پاره‌كه‌ كه‌متره‌.

عه‌بدولئه‌میر رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ كڕینی‌ شمه‌كی‌ دوكانه‌كه‌ی‌، گه‌ر به‌عێراقی‌ بێت، ئه‌وه‌ پێویستی‌ به‌چه‌ندین ملیۆن دینار هه‌یه‌‌و هه‌ندێ‌ جار "ئه‌بێت به‌جانتا هه‌ڵیگرم". گه‌ر هات‌و سیفره‌كانیش لابران "كه‌س نازانێت به‌های‌ پاره‌كه‌مان چی‌ به‌سه‌ر دێت".

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌