راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

ده‌ورانی زێڕینی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ له‌ ن&#1607

فارس حه‌ڕام
ئێستا فوئاد فله‌یحی 57 ساڵه‌…
7.11.2008  |  نه‌جه‌ف

فوئاد و هاودێییه‌کانی ده‌بوایه‌ هه‌ندێک جاران رێگایه‌کی خۆڵی 2 کیلۆمه‌تر درێژ ببڕن تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک یه‌کێک له‌ هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ بیگاتی. که‌چی ئێستا جاده‌ی قیرکراو دێی "ئال مه‌وواش" و دێیه‌کانی دیکه‌ی نه‌جه‌ف و به‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌کییه‌کان و دواتریش به‌ قه‌زا و شاره‌کانه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.

فوئاد لێدانی ئه‌و شه‌قامه‌ی دێیه‌که‌یان به‌ خه‌ونێک وه‌سف ده‌کات که‌ ده‌مێک بوو چاوه‌ڕێی هاتنه‌ دییان ده‌کرد و ده‌ڵێت: "دره‌نگگه‌شتن به‌ شوێنی ئۆتۆمبێله‌کان هۆی تێکچوونی حاڵی هه‌ندێک له‌ نه‌خۆشه‌کانمان بوو، هه‌تا بووه‌ هۆی مه‌رگی هه‌ندێکیشیان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌".

ئه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و بزاڤه‌ به‌رده‌وامه‌ی دێ و شاره‌کانی نه‌جه‌ف ساڵی رابردوو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێت ده‌ره‌نجامی سه‌قامگیریی ره‌وشی ئه‌منییه‌ تێیدا. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ چره‌یش بوارگه‌لێکی خزمه‌تگوزاری و ستراتیژیی کاریگه‌ر به‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ده‌گرێته‌وه‌، وه‌ک ئاو و ئاوه‌ڕۆ، کاره‌با، شاره‌وانی، رێگا و پرد، په‌روه‌رده‌، فێرکردن، ته‌ندرووستی و هی دیکه‌. له‌ کاتێکیشدا دوو پردی گه‌وره‌ سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ گرنگانه‌ پێکده‌هێنن که‌ ئه‌مساڵ جێبه‌جێ کراون – یه‌که‌میان له‌سه‌ر زێی فورات له‌ کوفه‌ و دووه‌میشیان له‌ گه‌ره‌کی ئیسکانی نه‌جه‌ف – ئه‌وا پڕۆژه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پڕۆژه‌ هه‌ره‌ به‌رچاوه‌کانه‌ به‌تێکڕایی. ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ که‌ سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالیکی له‌ کاتی کردنه‌وه‌یدا له‌ هاوینی رابردوو به‌ "نیشانه‌ و په‌یامێک بۆ بنیاتنانی عێراقی نوێ" له‌قه‌ڵه‌میدا، ئاسۆگه‌لێکی وه‌به‌رهێنان و ئابووری گه‌وره‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ نه‌جه‌فییه‌کان ئومێدی زۆریان له‌سه‌ر بنیاتناوه‌. قۆناغی یه‌که‌می پڕۆژه‌که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ و به‌ بڕی 76 ملیۆن دۆلار هاتۆته‌ جێبه‌جێکردن.

ئێستا ئیداره‌ی خۆجێیی نه‌جه‌ف له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ هاوسه‌نگییه‌ک له‌نێوان پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان له‌لایه‌ک و ئه‌و پڕۆژه‌ ستراتیژییانه‌ی که‌ جێبه‌جێکردنییان پێویسته‌کی له‌پێشه‌ له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ وه‌دی بێنێت. به‌ڵام هه‌تا ئێستا و له‌ سایه‌ی عێراقێکدا که‌ هاوڵاتیانی شوێنه‌وارێکی زۆری شه‌ڕ و ژێرخانێکی وێرانیان بۆ به‌ میرات بۆ ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌م هاوسه‌نگییه‌ تۆزێک سه‌خت دێته‌ به‌رچاو. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و کۆسپه‌ ئیدارییانه‌ی ده‌بنه‌ رێگری کارکردن.

ده‌سته‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نه‌جه‌ف بۆ نموونه‌ باس له‌ سه‌قفێکی ماڵی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگا‌کانی عێراق ده‌کات که‌ له‌ 5 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک ره‌ت نه‌دات، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک زیاتر له‌مه‌ی تێ بچێت ئه‌وا ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ و ده‌بێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌کانه‌وه‌ جێبه‌جێ بکرێن. ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ که‌ توانای ئیداره‌ خۆجێییه‌کان له‌ جێبه‌جێکردندا له‌ سنووری ئه‌و پڕۆژانه‌ ره‌ت نادات، که‌ حه‌یده‌ر مه‌یالی ئه‌ندازیار له‌ ده‌سته‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نه‌جه‌ف به‌ "ماوه‌ کورت، خێرا تێکچوو و تێرنه‌که‌ری پێداویستییه‌ ستراتیژییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌" وه‌سفیان ده‌کات. به‌ڵام وادیاره‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ خۆجێییه‌کان توانیوایانه‌ تاڕادده‌یه‌ک ئه‌و گرفته‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاران چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ڕێگایه‌ک که‌ مه‌یالی به‌ "چاره‌سه‌رێکی یاسایی سه‌رکه‌وتوو" وه‌سفی ده‌کات و ئێستا له‌لایه‌ن پارێزگاکانی باشووره‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌کرێت. مه‌یالی ده‌ڵێت: "له‌ ساڵی 2007ه‌وه‌ له‌م پارێزگایه‌دا ده‌ستمان کردووه‌ به‌ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی. گرێبه‌ستمان له‌سه‌ر تێچوونی گشتی پڕۆژه‌که‌ له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکه‌ره‌کاندا ئیمزاکردوون، به‌ڵام تێچونه‌که‌ له‌ شێوه‌ی به‌ش به‌ش له‌ بۆدجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌ک به‌دوای یه‌ک ده‌درێت، تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موو تێچوونه‌که‌ ده‌درێت". ئه‌م رێگاچاره‌یه‌ وای کردووه‌ بکرێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و پڕۆژانه‌دا ئیمزابکرێت که‌ پێوسیتییان به‌ پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌یه‌ و پارێزگا ناتوانێت له‌ بۆدجه‌ی یه‌ک ساڵ دابینی بکات.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌